مەسرور بارزانی: دەبێت حكومەتی نوێ كێشەكانی هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور چارەسەر بكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" دەبێت حكومەتی نوێ ماف و خواستەکانی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەکان دەستەبەر بكات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات".

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد و گفتوگۆیان لەسەر چەند بابەتێک کرد.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کراوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لە مەسرور بارزانی کردووە و پشتیوانیی وڵاتەکەیی بۆ عێراقێکی فیدراڵ و سەقامگیر و خاوەن سەروەری دووپاتکردووەتەوە.

مەسرور بارزانی جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر لە عێراق کردووەتەوە کە ماف و خواستەکانی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەکان دەستەبەر بكات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور، چارەسەر بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار