هاوڵاتی زانیاری نوێ لەبارەی ئەو سێ یەختەی لە دەریای ئیجەدا نقوم بوون بڵاودەكاتەوە
هاوڵاتی ناوی كۆچبەرە ڕزگاربوەكان بڵاودەكاتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
نوێنەری دەزگای لوتكە لە یۆنان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ هاوڵاتی رایگەیاند:"ئەو سێ یەختەی ئەم هەفتەیە لە دەریای ئجەدا نقوم بوون زۆرترینی سەرنشینەكانی كوردن و خەڵكی باشوری كوردستانن".
حسێن حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای لوتكە لە یۆنان، لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:"ڕاستە ناسنامەی كۆچبەرە ونبوەكان تائێستا بە رونی دیارینەكراوە، بەڵام بەپێی زانیاریەكان زۆربەی ئەو كەسانەی لەو سێ یەختەدا بوون كوردن".
بەپێی ئامارێكی دەزگای لوتكە بە كۆی ئەو سێ یەختە زیاتر لە 230 كۆچبەریان هەڵگرتووە و تائێستا 28 تەرم دۆزراوەتەوە و 167 كەسیش ڕزگاركراون و ئەوانەی دیكە بێسەرو شوێنن.
لەم هەفتەیەدا سێ یەختی گواستنەوەی كۆچبەران لە سنورەكانەوە لەناو ئاوی دەریای ئیجەدا نقوم بوون.
یەكەم یەخت زیاتر لە 50 كەسی هەڵگرتووە و 14 كەسیان ڕزگار كراون، كە 7لە رزگاربووەكان عێراقین و یەك تەرمیش دۆزراوەتەوە.
هەروەها نوێنەری دەزگای لوتكە لە یۆنان وتیشی:"لەناو ئەو حەوت كۆچبەرە عێراقیەدا ئافرەتێكی دووگیان هەبووە، دوای وەرگرتنی چارەسەر لە یەكێك لەنەخۆشخانەكانی یۆنان، ئازادكراوە و رێگەی پێدراوە بمێنێتەوە و ئەوانەی دیكە رادەستی پۆلیس كراون".
دووەم یەخت كە دوێنی هەینی لە ئیجەدا نفوم بوو، زیاتر لە 100 كۆچبەری هەڵگرتبوو، 90 كۆچبەر رزگاركران و 11تەرم دۆزراوەتەوە.
هاوكات حسێن حەمە ساڵح، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد 90 كۆچبەرە رزگاربووەكە 52 كەسیان پیاون و 11 ژن و 27 منداڵن.
یەختی سێیەم ئەم بەیانییە، بە 80 كۆچبەرۆەوە نقووم بووە، بەپێی نوێترین زانیاری كەناڵە فەرمیەكانی توركیا وەك كەناڵی (ERT) لەو ژمارەیە 63 كەسیان رزگاركراون و 16 تەرم دۆزراوەتەوە.
لەبارەی ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی كۆچبەرەكان نوێنەری دەزگای لوتكە لە یۆنان وتیشی:" گەراندنەوەی تەرمی كۆچبەرەكان لەكاتێكدا دەبێت كە بناسرێنەوە و لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە هاوكاری ماددی بكرێن، ئەو كات ئێمە ریكارە یاساییەكان تەواو دەكەین و بالیۆزخانەی عێراقیش وەفاتنامەیان بۆ دەردەكات و دەیانگەرینینەوە بۆ عێراق و كوردستان".
لەبارەی پەیوەنیدیان لەگەڵ وڵاتانی دیكە، حسێن حەمە ساڵح، جەختی لەوەشكردەوە:"پەیوەندیمان هەیە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەڵام زانیاری كەسی ئاشكراناكرێت تا لیكۆلینەوەی خۆیان تەواو نەكەن".
ئەمەش لەكاتێكدایە، بەپێی زانیاریی میدیای بەریتانیا ئەمساڵ زیاتر لە هەزار بەلەمی بچووک لە نۆکەندی ئینگلیز دەستنیشانکراون و هەوڵی پەڕینەوەیان داوە بەرەو سنوورەکانی بەریتانیا.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، 1030 بەلەمی بچووک لە نۆکەندەکە و لە سنوورە ئاوییەکانی شانشینەکە دەستیان بەسەرداگیراوە ، هاوکات لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا 200 کۆچبەر لە نێو نۆکەندی ئینگلیز رزگارکراون، لەیەک هەفتەی رابردووشدا 1500 کۆچبەر رزگارکراون".
ناوی ئەو حەوت كۆچبەرەی بە عێراقی تۆماركراون و لە یەختەكەدا ڕزگاریان بووە:.