موقتەدا سەدر داوا دەکات ئۆپۆزسیۆن نەبێتە بەربەست لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند:" ئەگەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەژێر فشاردا نەبووبێت، ئەوە دەبێتە یەکەمین جوڵەی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان و دڵنیاییش دەدات کە لەکاتی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەدا ئەو لایەنانە پەنا بۆ دروستکردنی گرژی نابەن، بۆیە داوا دەکات ئۆپۆزسیۆن نەبێتە بەربەست لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانیدا.

موقتەدا سەدر لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر لەپەیامێکدا باسی لەوەشکردوە، ئەگەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەژێر فشاردا نەبووبێت بۆ راگرتنی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەوە یەکەمین هەنگاوە بە ئاڕاستەی دروستبوونی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان و دڵنیاییدانە بۆ دروستنەبوونی گرژی لەکاتی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانیدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، چاوەڕوانییان لە ئۆپۆزسیۆن ئەوەیە کاربکات لەپێناو بەرژەوندی گشتی، رەچاوکردنی  وادە دەستورییەکان، پیویستی گەل بۆ پەلەکردن لەپێکهێنانی حکومەت، چونکە بەرژەوەندی گەل لەسەروی بەرژەوەندی حزبی و مەزهەبییەوەیە.

رێبەری رەوتی سەدر داواش دەکات لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن هاوکاربن لەپێناو رزگاکردنی عێراق لە "داگیرکاری، تیرۆر، گەندەڵی و شوێنکەوتەیی و پێویستە ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتیمانی بن".

رۆژی پێنجشەممە، 13-01-2022 لەسەر سکاڵای پەرلەمانتار باسم خەشان و مەحموود داوود یاسین، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری راگرتنی کاتیی دەستەی هەڵبژێردراوی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی دەرکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار