بەرێوەبەری ئاوی ھەرێم: بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ٪15ی قەرزی ئاو لە سبەینێوە جێبەجێدەكرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:" بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ٪15ی قەرزی ئاو لە ڕۆژی یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "پاش ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوونی ٪15 بۆ قەرزی ئاو دەرکرد، لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی ئامادەكاریمان بۆ جێبەجكردنەكەی تەواو كرد".
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ھەر ھاوبەشێك سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكان بكات و کۆی قەرزەكان بداتەوە، ئەوا %15ی كۆی گشتی قەرزەكە، لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، "بڕیارەکە تا كۆتای مانگی شووباتی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت".
بابهتی پهیوهندیدار