قائیمقامی سلێمانی: لە ساڵێكدا زیاتر لە 100 شوێنمان داوەتە دادگا

2 ساڵ لەمەوپێش



 

  هاوڵاتی

قائیمقامی سلێمانی، ئاماری كاروچالاكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،  لیژنەکانیان ساڵی رابردوو (730) شوێنیان داخستوە و (100) شوێنیشیان داوەتە دادگا و (7) هەزار و (59) پسوڵەى ئاگادارکردنەوەشیان له‌ساڵی (2021) تۆماركردوه‌.

ئاوات محەمەد، قائیمقامى قەزاى مه‌ڵبه‌ندی سلێمانى رایگەیاند: لیژنە هاوبەشەکانى قایمامیەتى سلێمانى لەساڵى (2021)دا (77) هەزار و (814) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتییه‌كان  ئەنجامداوە، لەئەنجامى ئەو بەسەرکردنەوانەشدا (7) هەزار (857) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان تۆمارکردوە، كه‌به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان کەمتەرخەمى خاوەنى شوێنەکان بووه‌، نەک چاوچنۆکى بەدەستهێنان پارە بەشێوەى نایاسایى.

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی ‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن وه‌ هه‌روه‌ها پابه‌ندنه‌بون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (730) شوێنیان داخستوە و (100) شوێنیشیان داوەتە دادگا و (7) هەزار و (59) پسوڵەى ئاگادارکردنەوەشیان له‌ساڵی (2021) تۆماركردوه‌.

قائیمقامی سلێمانی وتیشی: له‌ئه‌نجامی پشكنییه‌ به‌رده‌وامییه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی رۆژانه‌ هاووڵاتییان به‌كاریده‌به‌ن، توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر (836) تۆن و (2) کیلۆگرام بگرن و دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ وله‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار