هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەچاوەڕوانیی مەرسومی سەرۆكایەتیی هەرێمدایە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای كۆمسیۆن و راپرسی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەدات كە چاوەڕوانی دیاری كردنی وادەی هەڵبژاردنن كە ئەوەش لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە مەرسومی بۆ دەردەچێت.
دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان رۆژی 10ی شوباتی 2022 دیاری كرد بۆ فراكسیۆنەكان تا بۆچوونی خۆیان لەبارەی وادەی هەڵبژاردن و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و ئەنجومەنی كۆمسیاران بخەنەڕوو دەركەوت سەرجەم فراكسیۆنەكان لەگەڵ ئەوەدان كە هەڵبژاردن لەوادەی خۆی و لە 30ی ئەیلولی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
هاوكات، پێشەوا هەورامی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتیئەوەی دووپاتكردەوە كە بەم زووانە سەرۆكایەتی هەرێم وادەی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا مەرسومی هەرێمی بۆ دەردەكات.
ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان دەڵێن تا 1ی نیسانی ئەمساڵ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و ئەنجومەنی كۆمسیاران یەكلابكرێتەوە.
شیروان زرار، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای  كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتیوت:» وەكو یاسا ئێمە پێنج بۆ شەش مانگمان پێویستەو دەبێت موراعاتی كۆمسیۆن بكرێت كە 1ی نیسان تا 1ی تشرینی یەكەم لەبەردەستدا بێت بۆ ئامادەكارییەكان».
هەروەها باسی لەوەشكرد  هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەیوەندی بەپەرلەمان و فراكسیۆنەكانەوە هەیە كە هەر هەموارێكی بكەن تا ئەو وادەیە ئەوان وەكو كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم پێوەی پابەند دەبن.
شیروان زرار ئەوەشی روونكردەوە كە خۆیان نووسراوی فەرمییان داوەتە پەرلەمان كە وادەكەمان تەواو بووە و ئەنجومەنێكی نوێ دیاری بكرێت، وتیشی:» بەپێی یاسا پەرلەمان دەتوانێت بۆ خولێكی دیكە متمانەمان پێدەدەن كە خۆی دوو ساڵی رۆیشتووە واتا سێ ساڵی دیكەی ماوە ئەوكات سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكان دەكەین».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار