بكوژانی نەقیب محەمەد 90 رۆژە دەستگیرنەكراون

3 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن

محەمەد لەتیف، نەقیبەكەی بەرێوەبوەرایەتیەكەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەكاتی راپەراندنی كارەكانی خۆیدا لەلایەن داواكراوێكەوە دەكوژرێت و تا ێستا سێ مانگ بەسەر كوشتنەكەیدا تیدەپەرێت و بێت ئەوەی تاوانبارەكان دەستگیربكرێن.

نەقیب محەمەد لەتیف و سێ پۆلیسی تری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، لە شەوی 4ی كانونی یەكەمی 2021دا لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بە توندوتیژی دژی خێزانەكەی، لە ناوچەی تانجەڕۆ لە سلێمانی تەقەیان لێكراو بەهۆیەوە نەقیب محەمەد گیانیلەدەستدا و سێ هاوەڵەكەشی بە سەختی برینداربون.

نەقیب محەمەد لەتیف، خێزاندارە و كچێكی هەبوو، ئیەمرۆ دووەم كچی بێ باوك لەدایك بوو، دایكی نەقیبەكە بە گریانەوە داوای لە حكومەت و بەرپرسانی ئەمنی كرد هەقی كورەكەی بۆ وەربگرن و وتی:" تكایە با ئەو تاوانبارە مەترسیدارانە بكرێنە زیندانەوە، نەكا ماڵ و دڵی دایكێكی دیكە وێران و بریندار بكەن".

دوای رۆژێك بەسەر كوشتنی نەقیب محەمەد، نەقیبەكەی بەریوبەرەایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، قوباد تالەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت بەلێنیدا تاوانباران بە سزا بگەیەنن و دەستگیر بكرێن.

ئەمرۆش لەدوای لەدایك بونی كچەكەی نەقیب محەمەد، قوباد تالەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:" بە بیستنی هەواڵی لە دایکبوونی یامور، کچی یەکەم شەهیدی رێگای پاراستنی ژنان، شەهید محەمەد لەتیف، دڵخۆشبوم. پیرۆزبایی لە دایکی و خانەوادەکەی دەکەم".  

لەپەیامەكەیدا دەشڵێت:" دەمەوێت داوای لێبوردن لە یامور و یاران-ی خوشکی بکەم کە زیاتر لە 90 رۆژە چاوەڕێن بکوژانی باوکیان دەسگیربکرێن". لە مەراسیمی چلەی شەهیدبونی نەقیب محەمەد-دا، بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی توندتیژی دژی ژنان، بۆ دەزگاكانی راگەیاندن جەختیكردەوە لەوەی "لەم رۆژانەدا هەواڵی خۆش دەبیستن"، بەڵام تادێت روداوەكانی توندتیژی بەرانبەر بە ژنان زیاتر دەبن و بكوژانی نەقیب محەمەد-یش هێشتا ئازادن.

تەنیا لە ئەمساڵدا بەپێی وتەی، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نۆ ژن لە هەرێمی كوردستان كوژراون، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ چاوەڕوانی كەسوكاری نەقیب محەمەد و بریندارەكان و  رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنیش بۆ دەستگیركردنی بكوژانی نەقیب محەمەد لەتیف.

لە 23ی شوبات، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی زیادبونی كەیسەكانی توندوتیژی دژی ژنان، لە راگەیەنراوێكدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، وتی "زۆر نیگەران و خه‌مبارم به‌ روداوەکانی ئەمدواییەی توندوتیژی دژ بە ژنان و ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان. لێره‌دا دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ هیچ شه‌ڕەفێک له‌ ژن کوشتندا نییه‌".

تا ئێستا بكوژانی نەقیب محەمەد  و دەیان بكوژی دیكەی كەیسەكانی ژنان ئازادن و كەیسەكان بە هەڵواسراوی ماونەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار