سەرۆکی لیژنەی پیشەسازیی و وزە: ئەو بەنزینەی لە ئێرانەوە دێت باج و رسووماتی 120 دۆلاری دەچێتە سەر

3 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن 

سەرۆکی لیژنەی پیشەسازیی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیی رایگەیاند:" حكومەت ئەم كەرتەی بەتەواوی ئیهمال كردووە و بازرگانان بەرێوەی دەبەن بۆیە چاوەرێدەكرێت نرخی بەنزین گرانتر ببێت". دەڵێت:" ئەو بەنزینەی لە ئێرانەوە دێت باج و رسووماتتی 120 دۆلاری دەچێتە سەر".

کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازیی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیبەهاوڵاتی وت:" کێشەی سووتەمەنی چارەسەرەکەی ئەوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی نەوتی خاو بداتە پاڵاوگە ناوخۆییەکان".

سەرۆکی لیژنەی پیشەسازیی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی: "ناردنەدەرەوەی نەوتی خاو تەنیا قازانجی بۆ کۆمپانیاکانە و هێنانی نەوتی سپیی و بەنزینیش هەر کۆمپانیاکان قازانجی لێدەکەن."

 کەریم عەلی، ریگاكانی هێنانی بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان باس دەكات و دەشڵێت:"  ئاسانترین رێگە بۆ بەرگرتن بە هاتنەناوەوەی ئەو جۆرانەی بەنزین بۆ پارێزگا و شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە نەوتی خاوی خۆماڵی بە پاڵاوتگە ناوخۆییەکان بدرێت.

1. بەشێکی لە ئێرانەوە دەهێنرێت، هەر تۆنێکی بەهۆی گومرگ، باج و رسووماتەوە 120 دۆلاری دەچێتە سەر. 

2. لە پاڵاوگەی قادرکەرەمیشەوە دەهێنرێت .

3. حکومەتی هەرێمی کوردستان بە قۆرغکاری بەشێک نەوتی خاو دەداتە پاڵاوتگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کە ئەو بەنزینەی بەرهەمی دەهێنن تەنیا بە وێستگەکانی سنووری هەولێر و دهۆک دەدرێت و یەک لیتر لەو بەنزینە بۆ سلێمانی نایەت.

4. بەشێکی بەنزینیش لە رێگەی حکومەتی عێراقەوە دەهێنرێت کە ئەوەیان پێیدەوترێت بەنزینی 690 دیناری. ئەوەیش هیچ بەشی پێویستیی هاووڵاتییان ناکات. پارێزگای سلێمانی رۆژانە پێویستی بە نزیکەی دوو ملیۆن و نیو لیتر بەنزینە. ئەم بەنزینە 350 هەزار لیتر بۆ سلێمانی دانراوە و هەموو رۆژێکیش نایەت.

5. بەشێکی دیکەیش بە قاچاغ لە ناوچەکانی حکومەتی عێراقییەوە دەهێنرێت کە بازرگانان و خاوەنی وێستگەکانی سووتەمەنی خۆیان دەیهێنن و تاوەکو دەیگەیێننە ناو هەرێمی کوردستان. 

6. رێگەیەکی دیکەیش حکومەتی عێراقی گرێبەستی لەگەڵ پاڵاوتگەکانی سنووری سلێمانی و هەولێر کردووە و نەوتی خاویان دەداتێ.

سەرۆکی لیژنەی پیشەسازیی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هەروەها وتی: "حکومەت هیچ چاودێرییەکی هاتنەناوەوەی بەنزینەکان ناکات و رێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی بازرگانەکان نرخەکان زیاتر بکەن و بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی بەنزین و رێگرتن لە گرانبوونی هیچ رێنماییەکی نییە."

کەریم عەلی باسی لەوەش کرد، داوایان لە وەزارەتەکانی دارایی و سامانە سرووشتییەکان کردووە پێدانی یەکە ( رصید) و دەسەڵاتی مۆڵەتدانی هێنانی سووتەمەنی بە پارێزگاکان بدرێتەوە. رێنمایی بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخ دابنرێت.

ئەو بەرپرسەی لیژنەی پیشەسازیی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو رێککەوتنەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق باسی دەکات پێشێل کراوە. لای حکومەتی عێراق لە یاسای بودجەدا لیترێک بەنزین بە 450 دینار دیاری کراوە و دەستووری عێراق مافی هاووڵاتییانی کورد و عەرەبی وەک یەک داناوە، کەچی نازانن بە چ دەقێکی یاسایی و دەستووری بەنزین بە 650 دینار بە هەرێمی کوردستان دەدرێت لە کاتێکدا لە 15 پاریزگای عێراق بە 450 دینار دەفرۆشرێت. ئەگەر بەنزینەکە بەنزینی عێراقە، دەبێت بە 450 دینار بێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە ماوەیەكە نرخی نەو ت و بەتایبەتیش بەنزین بە رێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بەشێوەیەك ئەمڕۆ لە پارێ.گای سلێمانی نرخی بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە 1000دینار بۆ هەر لیترێك و بەنزینی مسن نرخەكەی گەیشتە 1075

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار