ناكشێمەوە لە خۆ كاندید كردنم بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار

حاكم رزگار حەمە ئەمین، كاندیدی سەرۆك كۆمار بۆ هاوڵاتی:

3 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: مەزهەر كەریم
دادوەر رزگار حەمە ئەمین كە دوای دادگایكردنی سەدام حوسێن لەناو خەڵكی هەرێمی كوردستان و عێراقدا زیاتر ناسرا دەڵێت:" هەندێك دادوەری بێ‌ ئەرزش‌و لاواز بەپشتگیری سیاسەتی چەوتی بەرێوەبردنی هەرێم لەبواری دادوەری دۆخی داوەریان شێواندووە" و دەشڵێت:" ناكشێمەوە لە خۆ كاندید كردنم بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار".
دادوەر رزگار حەمە ئەمین لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی ئەوەش دووپاتدەكاتەوە كە"ئەگەر دادگا بەهێزو عادیل نەبوو زیانی گەورە بەرعەدالەت‌و ئابوری‌و ئاستی كۆمەڵایەتی دەكەوێت زیانی گەورە بەر دەسەڵاتی سیاسی خۆشی دەكەوێت زۆر جاریش ئەو دەسەڵاتە دەڕوخێنێت ناوبانگی وڵاتەكەش تێكدەچێت".
‌هاوڵاتی: مەلا كرێكار باسی لەئەوە كردبوو ئەگەر بەرێزتان بەشداری دادگای كردنەكەی بكەیت ئامادەیە بێتەوە كوردستان ‌و دادگای بكرێت بۆچی؟
حاكم ڕزگار: بەڵێ‌ كاتی خۆی لێداونەكەی مامۆستا كرێكارم بینی وەڵامم دایەوە ئامادەیی خۆمم دەربڕی بۆ بەشداری لەدادگای كردنی بەرێزیان، بەڵام ڕونكردنەوەشم لەسەردا، كە حاكم خۆی ناتوانێت خۆی دەست نیشان بكات بۆ دادبینیەكان، بەڵكو دەزگای داوەری دیاری دەكات دیارە ناتوانیت ئەو لایەنەی كە مسۆگەركەریەتی كە كێ‌ دادگای كێ‌ دەبینێت وەك دادوەر، چونكە بابەتێكی فەرمیە دادبینەكانیش چەند قۆناغێكە لەلێكۆلێنەوە دەست پێدەكات دواتر دادبینی موصوع (محاكمە) پاشتر خۆناخی تانەلێدان‌و دادگای پێداچونەوە ڕاستكرنەوەكی بڕیاری پێداچونەوەش دوا قۆناغە ڕەنگە بمتوانیایە لەیەك لەو قۆناغانەدا بەشداربم من سوپاسی مامۆستا كرێكار دەكەم بەبێ ئەوەی لەنزیكەوە یەكتر بناسین بەڕزیان بڕوایای بە عەدالەتی من هەیە ئەوەش شتێكی باشە.

هەندێك دادوەری بێ‌ ئەرزش‌و لاواز بەپشتگیری سیاسەتی چەوتی بە رێوەبردنی هەرێم لەبواری دادوەری دۆخی داوەریان شێواندووە ئەگەرچی دادوەرو لێكۆڵەرو داواكاری گشتی باشیش هەن بەڵام ڕۆڵیان نادرێتێ‌ بەرپرسی نەشیاو لەبەڕێوەبردنی دەزگاكەدا لەلایەن دەسەڵاتی سیاسی دادەنرێن بەدەگمەن كەسی شیاو پشتی دەگیرێت

 


هاوڵاتی: دادگاكانی كوردستان تۆمەتبار دەكرێن كە سەربەخۆ نین بەرێزتان وەك دادوەرێك چیتان كردوە پان چیتان پێدەكرێت تا دادگاكان سەربەخۆبن؟
حاكم ڕزگار: زۆر كارم كردەوە‌و هەوڵمداوە لەوپێناوەدا لەخۆمەوە دەستم پێكردوە هەر لەسەرەتای كارەكەوە وەك یاریدەدەری دادوەری تاپلەی ئەندامی دادگای پێداچونەوە ئەوەندەی لەدەستم هاتبێت لەو دادگایەی ئیشم تێدا كردبێت دەست وەردانم قبوڵ نەكردووە بەویژدانەوە‌و بەپێی هەق‌و قانون كارمكردوە‌و سەربەخۆی خۆم‌و دادگاكەم پاراستوە وەك ئەركی ئاسایی یاسایی خۆم.
هەروەها لەمیدیاو كۆڕو سیمینارەكاندا لەزانكۆو محازەرەكاندا بەو ئاماژە ئیشم كردوە لەكەس نەسڵەمیمەتەوە، چونكە ئەو بابەتە لایی من هەڵوێست‌و پڕانسیپ‌و مەبدەئە لەپەیوەندیەكانیش لەگەڵ دادوەران‌و فەرمانبەراندا یان خوێنكارانی یاسادا بەو ئاڕاستە ئیشم كردوە، بەڵام هەندێك دادوەری بێ‌ ئەرزش‌و لاواز بەپشتگیری سیاسەتی چەوتی بە رێوەبردنی هەرێم لەبواری دادوەری دۆخی داوەریان شێواندووە ئەگەرچی دادوەرو لێكۆڵەرو داواكاری گشتی باشیش هەن بەڵام ڕۆڵیان نادرێتێ‌ بەرپرسی نەشیاو لەبەڕێوەبردنی دەزگاكەدا لەلایەن دەسەڵاتی سیاسی دادەنرێن بەدەگمەن كەسی شیاو پشتی دەگیرێت.
 هیچ پۆستێكی فەرمیم نیە لەبەڕێوەبردنی دەزگاكەدا تەنها ئەندامی دادگای پێداچونەوەم نەك رێگەم پێنەدراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی شایستە بەخۆم بەڵكو غەدرم لێدەكرێت خەڵكی نەشیاو پێش من خراوە هەربۆیەش بەرپرسیارنیم لەدواكەوتنی دەزگاكە چونكە لەئیدارەی دادوەری دەستم نیە ئەوانە بەرپرسن لە خراپی دۆخەكە كە بەرپرسن.
هاوڵاتی: ئەمە چ رەنگدانەوەیەكی لەسەر دادگا و دەسەڵاتی دادوەری هەبووە كە سەربەخۆ نەبن؟
حاكم ڕزگار: بەحیزبی یان بە سیاسی كردنی دادگا یان پەیوەست بوون بە دەستی سیاسیەكان یان بەرپرسە ئیداریە باڵاكانی حكومەت بەپلەی یەكەم دەگەڕێتەوە بۆ دادوەرەكە باخۆی وابەستە حیزبەكان، چونكە داوەرو داواكاری گشتی لێكۆڵەر بەسێ‌ قانون نابێت حیزبی بن یان سەربەو پارتە سیاسیانە بن‌و چالاكی سیاسیان هەبێت كە یەكەم دەستورە دووەم قانونی دەسەڵاتی دادوەریە سێیەم قانونی حیزبەكان با سەربەخۆی خۆیان بپارێزن ئەوان قانون‌و دەستور لەپشتیانە با پیشێلی نەكەن، بۆ پۆست‌و پلە نەچنە بەردەم لق‌و مەڵبەندەكان تا پۆستیان پێبدرێت، لەكۆمەڵگای دواكەوت‌و حیزب دەیەوێت هەموو دەزگاكان بەدەزگای داوەریشەوە وابەستە بكات بەبندەستی خۆی ئەمەش هەڵەیە بەتایبەت بۆ دەزگای داوەری كەنابێت سەربە هیچ حیزبێك بێت.
ئەگەر دادگا سەربەخۆنەبوو وڵاتەكە نابێتە دیمكراتی بێگومان یەك لە بنەماسەرەكیەكانی سیستەمی دیموكراسی بێلایەن‌و بەتوانایی‌و ئازایی هەق بێژی دادوەرو دادگاكانیەتی، دادوەری سەربەخۆ ئەوەیە ویژدانی زیندوەوە قانونی دروست‌و پێشكەوت‌و بێت سەربە زانستی دروست بێت نابێت بشبێتە دكتاتۆر بەهۆكارێكەوە لەناوكارەكەیدا یان لەدەرەوەی كارەكەش پێویستە ڕەچاوی ستانداردنی نێودەوڵەتی بكات بۆ دابینكردنی هەڵسوكەوتی دادوەری دەوڵەتیش لەسەر بنەمای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی دامەزراندن بێت بێگومان ئەگەر دادگا بەهێزو عادیل نەبوو زیانی گەورە بەرعەدالەت‌و ئابوری‌و ئاستی كۆمەڵایەتی دەكەوێت زیانی گەورە بەر دەسەڵاتی سیاسی خۆشی دەكەوێت زۆر جاریش ئەو دەسەڵاتە دەڕوخێنێت ناوبانگی وڵاتەكەش تێكدەچێت.
هاوڵاتی:داواكاری گشتی بەكرداری دەبیت رۆڵی چی ببینێت لەهەرێمی كوردستاندا؟
حاكم ڕزگار: بەپێی دەستوری عێراق داواكاری گشتی بەشێكە لە دەسەڵاتی داوەری عێراق‌و لەكوردستان سەربە وەزارەتی دادە كە لەرویی ئیداریەوە هەندێك لایەنیش لەژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی دادوەریە ئەوەی لایی من گرنگە ئەو دەزگایە بەهێزو كاراو چالاك بێت لەڕووی كارە هونەریە قانونیەكانیەوە بەدوایی دۆزینەوەی تاوان‌و جوڵاندنی سكاڵاكانیەوە بێت بەبێ جیاوازی نێوان خەڵك بەهێزی دەسەڵات‌و خەڵكی ئاسایی بەئەركە قاونیەكانی خۆی هەستێت ئیتر سەربە هەرلایەك بێت كەئەو دولایەنە ببێتە دەستەیەكی سەربەخۆ ئیدارەكەی لایی خۆیان بێت باشتر وایە ئەو لایەنە بۆخۆیان جێبهێڵین كەچی مۆدیلێك هەڵدەبژێرن بۆ بەرێوەبردنی كارەكانیان كەسەربە وەزارەتی دادە یان نا، گرنگ نیە لەلام.
 لەكوردستان‌و لەساڵی 2007 بەقانونی ژمارە 23ی ساڵی 2007 ئەزمونی خۆم لەگەڵ ئەو دەزگایە لەچەند ساڵی ڕابردوودا ئەگەر داواكای گشتی بم ناچمەوە سەر ئەنجومەنی دادوەری هەرێم گرنگ ئەوەیە ئەو ڕوڵە لەئەستۆیانە بەقانون بەرگری لەماڵی گشتی بكەن بەگژ  گەندەڵیدا بچنەوە.
هاوڵاتی: دەربارەی كەمكردنەوەی سزایی سزادراوانی بادینان لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە چیدەڵێن؟
حاكم رزگار: دەبارەی كەمكردنەوەی سزای زیندانیەكانی بادینان بەرێژەی لەسەدا 60% دەستخۆشی لەبەرێز نێچرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەم دیارە ئەوە لەدەسەڵاتی یاسایی خۆیەتی، بەڵام بریا لێخۆشبونەكە لەسەدا 100% بووایە.
هاوڵاتی:  چۆن بوو بریارتاندا خۆتان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید بكەن، لەكاتێكدا كە پارتی و یەكێتی كاندیدیان هەیەو خاوەنی كوردسین لە پەرلەماندا؟
حاكم ڕزگار: دەستورو قانون رێگەی داوە هەر هاوڵاتیەك كەمەرجەكانی خۆكاندید كردنی تێدا بێت خۆی كاندید بكات بۆ ئەو پۆستە منیش لەسەر ئەو بنەما دەستورەیە لەبەر ئەوەی هەموو مەرجەكانی خۆكاندید كردنم هەیە خۆم بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پاڵاوتوە، وەك كەسی سەربەخۆ ئەنجامیش لەئەنجومەنی نوێنەران بەدەنگدانی نهێنی یەكلا دەكرێتەوە، بەنیازیش نیم بكشێمەوە، بێگومان رێكەوتنی كاندیدك لەلایەن حیزبە كوردیەكان لەم قۆناغەدا كە ئەو پۆستە دراوەتە پێكهاتەی كورد لەعێراق گرنگە بۆ سەركەوتنی ئەو كاندیدە، چونكە حیزب‌و كوتەلەكانی دیكەی عێراق لەناو پەرلەمان رێكەوتنیان لەگەڵ حیزبە كوردیەكاندا بۆ سەركەوتنی بێلایەنی كوردستان لەو ئەنجومەندا ئەستەمە بۆ سەرۆك كۆماری یان هەر پۆستێكی دیكە، ئەمەش كارێكی دروست نیە لەگەڵ سیستمی مەدەنی عەدالت ناگونجێت پێویستە ئەندامانی حیزب لەگەڵ خەڵكی كوردستان یەكسان سەیر بكات قانونی حیزبەكانیش ئەوەی پێویست كردوە كەجیاوانی هاوڵاتی‌و ئەندامانی حیزبەكەیان نەكەن بۆ هەلی بەشداری كردن لە پڕۆسەی بڕێوەبردنی وڵاتدا.

بێگومان ئەگەر دادگا بەهێزو عادیل نەبوو زیانی گەورە بەرعەدالەت‌و ئابوری‌و ئاستی كۆمەڵایەتی دەكەوێت زیانی گەورە بەر دەسەڵاتی سیاسی خۆشی دەكەوێت زۆر جاریش ئەو دەسەڵاتە دەڕوخێنێت ناوبانگی وڵاتەكەش تێكدەچێت

 


هاوڵاتی: بۆ كەسێكی سەربەخۆ ئەم خۆ كاندیدكردنە ئەستەم نیە؟
حاكم رزگار: دەرچون یان دەرچون زۆر دیار نیە، بەڵام ئەوەی لەشۆسیاڵ میدیا‌و پشتگیری خەڵكەوە كە دەیان بینم یان پەیوەندیم پێوە دەكەن لەناوەوە دەرەوەی وڵات دڵخۆشكەرەو  ئاماژەی باشن، ئەگەر دەنگدان لەناو خەڵكەوە بوایە هەلی سەركەوتنم زیاتر دەبوو، بەڵام ئەم بابەتە لەناو ئەنجومەنی نوێنەران یەكلادەبێتەوە بەدەنگدانی نهێنی ئەوكاتە پەرلەمانتار خۆیی و ویژدانی خۆی ئایا پەرلەمانتار دەنگ بەكەسی شیاو دەدات یان بەكەسی نەشیاو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار