سه‌لاحه‌دین به‌هادین: نه‌هجی یه‌كگرتو مرۆڤی په‌یامدارو چاكه‌كار دروست ده‌كات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ڕایگه‌یاند: "نه‌هجی یه‌كگرتو مرۆڤی په‌یامدارو چاكه‌كار دروست ده‌كات، بۆیه پێویسته مامه‌ڵه‌و كاركردنی یه‌كگرتوه‌كان به‌و جۆره‌بێت كه چاكه‌كاربن و پارێزه‌ری شوناسی ئیسلامی و ڕه‌سه‌نی كورده‌واری بن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو، سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هادین به‌یاوه‌ری وەفدێك سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕینی كرد‌و له دو كۆبونه‌وه‌ی جیاوازدا له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌كانی ڕانیه‌و قه‌ڵادزێ ڕایگه‌یاند، "نه‌هجی یه‌كگرتو مرۆڤی په‌یامدارو چاكه‌كار دروست ده‌كات، بۆیه پێویسته مامه‌ڵه‌و كاركردنی یه‌كگرتوه‌كان به‌و جۆره‌بێت كه چاكه‌كاربن و پارێزه‌ری شوناسی ئیسلامی و ڕه‌سه‌نی كورده‌واری بن".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "پرسی نه‌ته‌وه‌یی كاسپی زۆری به‌سه‌ره‌وه كراوه‌و له‌ڕێڕه‌وی دروستی خۆی ترازێنراوه، به‌داخه‌وه ئه‌و مماره‌سه نه‌گونجاوه‌ی له‌م هه‌رێمه پیاده‌كراوه بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتیمانی له‌لای تاك نه‌مێنێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌پرسه نیشتیمانی و حكومڕانیه‌كانیش سه‌ركه‌وتو نه‌بون، ئاسانكاریش ده‌كه‌ن بۆ به‌لاڕێدابردنی گه‌نجان و كۆمه‌ڵگه‌و ترازاندن له‌ڕه‌وشته به‌رزه‌كان".
سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین وتیشی: "ئه‌مڕۆ له هه‌موكات زیاتر نه‌هجی یه‌كگرتو پێویسته بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت شوناسی دروستی ئه‌م میله‌ته بشێوێنن، بۆیه ئه‌ركی یه‌كگرتو و یه‌كگرتوه‌كانه پارێزگاری له‌م ڕه‌سه‌نایه‌تیه بكه‌ن و یه‌كگرتو توانیویه‌تی خزمه‌تی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكات و به‌رده‌وام به‌كردار ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه".
سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به دۆخی خراپی ئابوری و داریی هه‌رێمی كوردستان و وتی، "له سایه‌یی فه‌رمانڕه‌وایی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات دۆخی دارایی هه‌رێم تادێت خراپتر ده‌بێت و نرخی نه‌وت 40 دۆلار بو دواتر به‌رزبوه‌وه بۆ سه‌روی 100 دۆلار كه‌چی دۆخی دارایی هه‌رێم خراپتربو باشترنه‌بو، ئه‌وه‌ش كاره‌ساته‌و هۆكاره‌كه‌ی نه‌بونی دادپه‌روه‌رییه‌و به‌رپرسانی هه‌رێم لێی به‌رپرسن".
