دژە تیرۆرى عێراق: بە هاوکاریی هەرێمى کوردستان 49 سەركردە و ئەندامی داعشمان دەستگیركردووە

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

وتەبێژى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراقى راگەیاند:" لە ماوەى سێ مانگى یەکەمى ئەمساڵدا هێزەکانمان  کە هاوئاهەنگى و هاوکارییەکى زۆریان لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەبووە 49 ئەندامى رێکخراوى داعش دەسگیرکردووە، کە هەندێکیان سەرکردەى ئەو رێکخراوە بوون".

ئەمڕۆ هەینی 18-3-2022،  سەباح نوعمان، وتەبێژى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراقى بە ئاژانسى دەنگوباسی نیمچەفەرمیى عێراقى راگەیاند:" لە ماوەى سێ مانگى یەکەمى ئەمساڵدا هێزەکانیان 78 ئۆپەراسیۆنیان کردووە، توانیویانە 49 ئەندامى رێکخراوى داعش دەسگیربکەن، کە هەندێکیان سەرکردەى ئەو رێکخراوە بوون، ئەوە جگە لە کوشتنى پێنج ئەندامى دیکەى  داعش لەو ئۆپەراسیۆنانەدا.

وتەبێژى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق ئاماژەى بەوەداوە کە هاوئاهەنگى و هاوکارییەکى زۆریان لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەبووە بۆ دەستگیرکردنى ئەو ئەندامانەى داعش، بەتایبەت ئەوانەى ناسنامە و ناوى خۆیان گۆڕیوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار