وەزیری دارایی بڕیاری دەستلەکارکێشانەوە بۆ بەڕێوەبەری بانکی تانجەڕۆ دەردەکات
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە بڕیاری دەستلەکار پێکێشانەوەی بەڕێوەبەری بانکی تانجەڕۆی دەرکردووە. دەشلێت:" لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو دوو هاوڵاتیە پێكدەهێنین كە ئەمرۆ لەكاتی موچە وەرگرتندا گیانیان لەدەستدا
ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بە دەستلەکار پێکێشانەوەی بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ (روقیە عومەر سەعید) و بەڕێوەبردنی کارەکانی لەلایەن (تارا ساڵح محەممەد) جێگری بانکەکە.
ئەمڕۆ دوو خانەنشین لەکاتی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەکەیان لە بەردەم بانکی تانجەرۆی سلێمانی گیانیان لەدەستدا. وەزیری دارای بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکبهێندرێت کە پێکهاتبێت لە زانا محەممەد قادر، بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی سلێمانی، ئاشتی کەریم سەیف، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم سلێمانی، دەرسیم نەوزاد محەممەد، بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی و سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی سلێمانی.
