هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان پێنج داواکارى ده‌داته سه‌در
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لایه‌نه‌کانى ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له به‌غدا که نورى مالکى زۆرترین کورسى ناو هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ى هه‌یه‌و کۆده‌بنه‌وه‌و پێنج خاڵ ده‌ده‌ته سه‌در له‌باره‌ى پێکهێنانى حکومه‌ته‌وه.
میدیا عێراقیه‌کان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویانکرده‌وه، لایه‌نه‌کانى ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى کۆده‌بنه‌وه‌و کۆبونه‌وه‌که‌ش بۆ خستنه‌ڕووى دواین داواکاریانه بۆ ڕه‌وتى سه‌در
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که لایه‌نه‌کان پێنج خاڵ ده‌ده‌نه سه‌در و داواى مانه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و دابه‌شکارى پۆسته‌کان به یه‌کسانى و چونى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بۆ ناو حکومه‌ت و پێدانى به‌شێک له‌وه‌زاره‌ته سیادیه‌کان ده‌که‌ن و کۆتاخاڵى داواکاریه‌که‌شیان ئه‌وه‌یه که سه‌رۆک وه‌زیرانى داهاتوو به‌بیانوى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان به ئامانج نه‌گرێت.
رۆژى 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامدراو چوار مانگ و 10 رۆژ زیاتر به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا تێپه‌ر بووه‌و هێشتا لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار‌و پێکهێکهێنانى حکومه‌ت رێککنه‌که‌وتوون.