مه‌سرور بارزانى هێرشى موشه‌کى حوسییه‌کان بۆ سه‌ر سعودییه‌ ئیدانه‌ ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تویته‌که‌یدا نووسیویه‌تی:"هێرشه‌کانى سه‌ر سعودیه‌ سه‌رکۆنه‌ ده‌که‌م. ئامانج له‌ هێرشه‌ دووباره‌بووه‌کان بۆ سه‌ر ژێرخانه‌ مه‌ده‌نییه‌کان تێکدانى سه‌قامگیرى ناوچه‌که‌یه‌".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ى ئازارى 2022، مه‌سرور بارزانى تویته‌که‌یدا ده‌شنوسێت: "پاڵپشتى ته‌واوى حکومه‌ت و گه‌لى سعودیه‌ ده‌که‌ین".
حوسییه‌کانى یه‌مه‌ن کۆمه‌ڵێک فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان و موشه‌کیان ئاڕاسته‌ى دامه‌زراوه‌ سه‌ره‌کییه‌کانى وزه‌ى سعودیه‌ کردووه‌، له‌ یه‌کێک له‌ هێرشه‌کاندا ئه‌و موشه‌کانه‌ بۆ ماوه‌یه‌کى کاتى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى ڕاگرتووه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار