وته‌بێژى کۆمه‌ڵ: حکومه‌ت ده هۆکارى دروستکردووه بۆ رووتاندنه‌وه‌و وه‌رگرتنى باج

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى ده‌ڵێت:"خه‌ڵک له مه‌مله‌که‌تى ئێمه خه‌ریکى ڕاکه ڕاکه بۆ ئه‌وه‌ى ئاسایى بژی، چونکه ئه‌گه‌ر یه‌ک هۆکارى هه‌بێت بۆ ده‌ستخستنى داهات، حکومه‌ت ده هۆکارى بۆ دروستکردووه بۆ رووتانه‌وه‌و وه‌رگرتنى باج لێی".
محه‌مه‌د حه‌کیم جه‌بار، وته‌بێژى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌باره‌ى سه‌یران و خۆشى ده‌ربرینى هاوڵاتیانه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌دات له‌م ڕۆژانه‌دا که خه‌ڵکى خۆشى ده‌رئه‌برن، به جلى ره‌نگا و ره‌نگه‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه، سه‌یران ده‌که‌ن، ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، ڕه‌نگبێت ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ى ئه‌وه‌یان بۆى هه‌بێت که شکور میلله‌ت مورتاحه‌و گرفتى نیه و شام شه‌ریفه‌و وڵات شه‌فافه‌و خه‌ڵکى تێره و برسى نیه‌و و هه‌موو پاره‌ى هه‌یه‌و هیچ گرفت نیه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" به‌ڵام دروست ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک به درێژایى ساڵ له نه‌هامه‌تى و ناخۆشى و ده‌رده‌سه‌رى و له‌نێو هه‌زارو یه‌ک معاناتا ئه‌ژى که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆى هێناوه‌ته به‌رهه‌م، خه‌ڵک ده‌رچه‌یه‌کى نیه بۆ پشوودان و حه‌سانه‌وه‌و خۆشى وه‌رگرتن، ئه‌و خه‌ڵکه جگه له‌م ڕۆژانه نه‌بێت که وه‌ک هۆکارێک دێته پێش بۆى پشوویه‌ک به جه‌سته‌و ناخى بدات که به درێژایى ساڵ به‌ده‌ست ئه‌و هه‌زارو یه‌ک قه‌یران و نه‌هامه‌تییه‌وه ماندوو بووه".
هاوکات وته‌بێژه‌که‌ى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه که ئه‌و لێکدانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران کاتێک له‌جێى خۆى بوو که هیچ نه‌بێت مووچه له کاتى خۆى و له ساڵێکدا هاووڵاتیانى ئه‌م هه‌رێمه، خێزان له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا بیتوانیبا بچێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات، پشوویه‌ک وه‌ربگرێت، به‌ڵام "به‌هۆى ئه‌و نه‌هامه‌تى و هه‌زارو یه‌ک قه‌یرانه‌وه که به‌تایبه‌تى ئه‌م کابینه‌یه بۆ میلله‌تى هێناوه‌ته به‌رهه‌م، خه‌ڵک به زه‌حمه‌ت فریاى ژیانى خۆیشى ئه‌که‌وێت چ جاى ئه‌وه‌ى وه‌ک هاووڵاتیانى وڵاتانى دیکه گه‌شت و سه‌یرانى ئاسایى هه‌بێت".
محه‌مه‌د حه‌کیم پێشیوابوو که "خه‌ڵک له مه‌مله‌که‌تى ئێمه خه‌ریکى ڕاکه ڕاکه بۆ ئه‌وه‌ى ئاسایى بژی، چونکه ئه‌گه‌ر یه‌ک هۆکارى هه‌بێت بۆ ده‌ستخستنى داهات، حکومه‌ت ده هۆکارى بۆ دروستکردووه بۆ رووتانه‌وه‌و وه‌رگرتنى باج لێی".
