جه‌میل بایک: په‌که‌که قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌پارێزێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى کۆما جڤاکێن کوردستان – که‌جه‌که له‌په‌یامێکیدا رایگه‌یاند:" پێویسته گه‌لى کورد به ڕۆحى نه‌ورۆز له‌دژى سته‌م و داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک بوه‌ستێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا مه‌ترسییه‌کى گه‌وره له‌سه‌ر گه‌لى کورد هه‌یه"، ده‌شڵێت:" په‌که‌که پشکى هه‌یه له دروستبوونى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان و ده‌شیپارێزێت".
جه‌میل بایک، هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى کۆما جڤاکێن کوردستان – که‌جه‌که، په‌یامێکى بۆ ئاهه‌نگه‌که هه‌بوو:
جه‌ژنه پیرۆزه له گه‌لى کورد له هه‌ر چواربه‌شى کوردستان و ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ڕێبه‌ر ئۆجالان و گه‌ریلا و به‌رخۆدێرانى زیندان پیرۆز ده‌که‌م و شه‌هیدانى ڕێگاى ئازادیى باشورى کوردستان و ته‌واوى کوردستان و جیهانى.
ڕێبه‌ر ئاپۆ، په‌که‌که و تێکۆشانى ئازادیى له‌م ڕۆژه‌دا و به‌ڕۆحى نه‌ورۆز دروستکردووه، هیچ هێزێک ناتوانێت پێش به‌و ڕۆحه بگرێت، چونکه ئه‌و ڕۆحه ڕۆحى یه‌کێتی، به‌رخۆدان، ئازادیی، بردنه‌وه و ژیانه‌وه‌یه، واتاى چاره‌سه‌رییه، تێگه‌شتنه له کێشه‌کان و چاره‌سه‌رکردنیانه، ڕێبه‌ر ئاپۆ به ڕۆحى نه‌ورۆز ڕۆحى سه‌رۆکایه‌تى پارتێکى پێشخست و گه‌یاندییه ئه‌مڕۆ که ده‌ستکه‌وتى گه‌وره‌ى بۆ گه‌لى کورد هه‌بووه، ئه‌گه‌ر له باشوورى کوردستان ستاتۆیه‌ک دروستبووه به‌شێکى به ڕۆڵى په‌که‌که بووه و په‌که‌که‌ش به‌شێکه له پاراستنى ئه‌و ستاتۆیه.
بڕوام به گه‌لى کورد و به‌تایبه‌تى باشورى کوردستان هه‌یه که له‌م نه‌ورۆزه‌دا بۆ ئازادیى ڕێبه‌ر ئاپۆ و ده‌رکردنى په‌که‌که له لیستى تیرۆر ئه‌رکى خۆیان جێبه‌جێبکه‌ن، قه‌ندیل سیمبۆلى یه‌کێتى و به‌رخۆدان و بردنه‌وه‌یه و نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو گه‌لى کورد ده‌کات، قه‌ندیل بۆ کوردان قه‌ڵاى به‌رخۆدان و ئازادییه، پێویسته گه‌لى کورد ڕاست له جه‌ژنى نه‌ورۆز بڕوانێت، نه‌ورۆز ته‌نها ڕۆژى سه‌یران نییه به‌ڵکو دروستکردنى یه‌کێتى و پێشخستنى به‌رخۆدان و ژیانه‌وه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتن.
ئه‌مڕۆ جه‌نگى جیهانى سێیه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت، مه‌یدانى سه‌ره‌کى ئه‌و شه‌ڕه‌ش کوردستانه، له ناوچه‌کانى دیکه‌ش ئه‌و شه‌ڕه هه‌یه جه‌نگى ئۆکراین و ڕوسیا به‌شێکه له‌شه‌ڕى جیهانى سێیه‌م، سیستمى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌داریى بۆ گه‌لان و مرۆڤایه‌تى نه‌خۆشى جه‌نگى پێشخستووه، له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه هیچ شتێکیان نییه بۆ مرۆڤایه‌تی، ته‌نها به ڕۆحى نه‌ورۆز پێش له‌م جه‌نگ و نه‌خۆشییه ده‌گیرێت.
ئه‌وه‌ى که کوردستانى پارچه‌کردووه و خستوویه‌تییه خزمه‌تى داگیرکه‌رانه‌وه مۆدێرنیه‌تى سه‌رمایه‌دارییه، پێویسته گه‌لى کورد زیاتر له‌هه‌موو گه‌لان دژى ئه‌م سیستمه بوه‌ستێته‌وه، ئێمه له ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا تێکۆشانێکى مه‌زنمان کرد، قوربانى گه‌وره‌ماندا و ئازارى زۆرمان چه‌شت، به‌ڵام به‌و قوربانییانه پلانه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و تێکمانشکاند، گه‌ریلا داستانى گه‌وره‌ى نوسییه‌وه له گاره، وه‌رخه‌لێ، مام ڕه‌شۆ، زه‌ندورا و ته‌په‌ى سوور.
ئه‌و شه‌هیدانه‌ى که له‌م تێکۆشانه‌دا گیانى خۆیان به‌خشی، نه‌ک ته‌نها بۆ په‌که‌که و باکورى کوردستان به‌ڵکو بۆ ته‌واوى به‌شه‌کانى کوردستان و گه‌لان و مرۆڤایه‌تى تێکۆشینیان کرد و شه‌هیدبوون، شه‌هیدى مه‌زنن شه‌هیدى گه‌لى کورد و هه‌موو مرۆڤایه‌تین، ئێستا ده‌وڵه‌تى فاشیست و قڕکه‌ریى تورک له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌یه‌وێت نه‌ورۆزى کوردان له‌ناو ببات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێرشى دڕندانه له‌سه‌ر یه‌ک به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌هه‌موو لایه‌کى کوردستان.
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى تورک ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر گه‌لى کورد سیاسه‌تى قڕکردن به‌ڕێوه‌ده‌بات و سیاسه‌تى داگیرکاریى پێشده‌خات و دیمۆگرافیاى کوردستان ده‌گۆڕێت و کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌نجامده‌دات، ئه‌م بوێرییه له په‌ده‌که وه‌رده‌گرێت، په‌ده‌که له‌هه‌موو به‌شه‌کان خزمه‌تى سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تى تورک ده‌کات، ده‌مانویست که په‌ده‌که به‌شداریى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کورد ببێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌ده‌که خزمه‌تى دوژمنى کرد و له‌گه‌ڵ دوژمن دژى گه‌لى کورد وه‌ستایه‌وه.
ده‌یانه‌وێت په‌که‌که و کوردى ئازاد له‌ناوببه‌ن، پێویسته گه‌لى ئێمه ئه‌م ڕاستییه ببینن و له دژى ئه‌م خیانه‌ته بوه‌ستنه‌وه، ئه‌وکاته ده‌توانێت خۆى بپارێزێت و تێکۆسانى ئازدیى پێشبخات و ئامانجى ئازادبوونى خۆى ب ه‌دینهێنێت، ئه‌گه‌ر راستینه‌ى په‌ده‌که نه‌ناسن و له‌دژئ نه‌وه‌ستنه‌وه ناتوانن هیچ کاتێک به ئامانجى ئازادیى و دیموکراسى بگه‌ن، ده‌وڵه‌تى تورک به هاوکاریى په‌ده‌که مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌یان بۆ گه‌لى کورد و باشوورى کوردستان دروستکردووه.
په‌که‌که باشوره ڕێبه‌ر ئاپۆ باشووره و ئێوه‌یه ڕاستى ئه‌وه‌یه که‌س ناتوانێت باشوورى کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وان ببینێت، ئێمه بۆ ئازادیى جه‌سته‌یى ڕێبه‌ر ئاپۆ و ده‌رکردنى په‌که‌که له لیستى تیرۆر هه‌ڵمه‌تێکمان ده‌ستپێکردووه که له هه‌رچواربه‌شى کوردستان و جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڕێبه‌ر ئاپۆ خزمه‌تى گه‌وره‌ى به کورد کردووه نرخى گه‌وره‌ى خوڵقاندووه بۆ ئه‌وه ئێستا له ئیمراڵیدایه، نابێت گه‌ل ئه‌م دڕنده‌ییه له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ قبوڵبکه‌ن، پێویسته تێکۆشان بکه‌ن چونکه ئه‌و تێکۆشانه بۆ ئازادیى گه‌ل خۆیه‌تی.
پێویسته گه‌لى کورد به ڕۆحى نه‌ورۆز له‌دژى سته‌م و داگیرکاریى ده‌وله‌تى تورک و هاوکاریى په‌ده‌که بوه‌ستێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا مه‌ترسییه‌کى گه‌وره له‌سه‌ر گه‌لى کورد هه‌یه، هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانى کورد له‌ناوده‌چن بۆیه له‌دژى داگیرکاریى و هاوکارییه‌کانى بوه‌ستینه‌وه ئه‌وکات ده‌توانین خۆمان بپارێزین و ئازادببین،
ئێمه ده‌که‌وینه ناو په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ڕێبه‌رایه‌تى و تێکۆشانى په‌که‌که و ڕێبه‌ر ئاپۆ، به تێکۆشان و قوربانییه‌کى گه‌وره گه‌شتینه ئه‌م ڕۆژه، له‌مه‌ودواش ده‌بێت به‌هان ڕۆح به‌رده‌وامبین و ده‌ستکه‌وتى مه‌زنتر به‌ده‌ستبهێنین، هاوکات ژنانى کورد ڕۆڵێکى مه‌زنیان هه‌بووه له‌م تێکۆشانه‌دا به‌م شێوه‌یه زامنى داهاتووى کوردن، بۆ ئه‌مه‌یه که‌هه‌موو جیهان حورمه‌ت نیسانى ژنانى کورد ده‌ده‌ن، هه‌م خۆیان و هه‌م گه‌لى کورد به جیهان ده‌ناسێنن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر فکر و ڕامانى ڕێبه‌ر ئاپۆ بیچم ده‌گرێت.
سڵاو ڕیزى تایبه‌ت ده‌نێرم بۆ ژنان و گه‌نجان که به قاره‌مانێتى و فیداکارییه‌کى مه‌زنه‌وه تێکۆشانى بێ کۆتا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و له‌به‌رامبه‌ردا داواى هیچ ناکه‌ن، له گیانى خۆیان به‌نرختر شک نابه‌ن ئه‌ویش ده‌به‌خشن به گه‌لى خۆیان و ئه‌م تێکۆشانه.
