سەرۆكی ئۆكرانیا ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ پوتن ڕاگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

سەرۆكی ئۆكرانیا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ سەرۆكی روسیا و ڕایگەیاند: ئەگەر گفتوگۆ و دانوستان نەكەین لەوانەیە جەنگی جیهانی سێیەم دەسپێبكات.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن رڕایگەیاند:" ئامادەیە بۆ كۆتاییهێنانی بە جەنگ لە گەڵ هاوتا روسییەكەی دابنیشێت و گفتوگۆ بكات.

سەرۆكی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەشکردوە، كە دڵنیایە بە بێ گفتوگۆ ناتوانن لەو بنبەستە ڕزگار بن، بۆیە رێگای راست گفتوگۆکردنە بەبێ سەپاندنى سیاسەت و بریار بەسەر یەکتردا.

سەرۆکى ئۆکرانیا ڕاشیگەیاندوە، هەموو دەرفەت و هەڵێك بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ بە هەند وەردەگرن و پێشوازی لە هەموو هەوڵێك دەكەن بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ. 

پێشتر چەند گفتوگۆیەکى دوولایەنە لەنێوان روسیاو ئۆکرانیا بەڕێوەچوو، بەڵام لەو گفتوگۆیانە بۆ راگرتنى شەڕ سەرکەوتوو نەبوون

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار