گۆڕان كشانەوەی لەحكومەت بەهەڵواسراوی ماوەتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

مانگی رابردوو جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بڕیاریداوە لەبارەی مانەوەو كشانەوەیان لە حكومەتی هەرێمداو چاوەرێی هەندێ رێكاری تایبەت بە بزوتنەوەكەیانن و تا ئێستا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.
سەرچاوەیەكی باڵا لەناو بزوتنەوەی گۆڕان لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت:» لە كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانیدا رۆژی 26ی شوباتی مانگی رابردوو زۆرینەی ئامادەبووانی جڤات دەنگیاندا بە كشانەوە لە حكومەتی هەرێمدا».
هەروەها وتیشی:» دانگدان بۆ مانەوە یان كشانەوە لە حكومەت بە واژۆ بوو و نوسراو كراو ناوی ئەندامان نوسراو ئەوانەی لەگەڵ كشانەوەدابوون واژۆیان كردووە، كە كۆی ئەندامانی جڤات 45 كەسن، بەڵام 36 ئەندام ئامادەبوو، لەو 36 كەسە 24 ئەندامی جڤات لەگەڵ كشانەوەدابوون لە حكومەتی هەرێم و 12 كەسیان لەگەڵ مانەوەیدا بوون «.
هاوكات ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ئەو كۆبونەوەیەی جڤاتی نیشتمانی»بەنهێنی» هێڵدراوەتەوە تا ئێستا و نەدراوە بە میدیاكان، چونكە گرفتی دروست كردووە و چاوەرێی هەندێ رێكارین یەكێك لەوانە نوسراوێك ئامادە بكەن بۆ حكومەتی هەرێم.
یەكێكی دیكە لە بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەی دووپاتكردەوە كە تیمی گۆڕان لە حكومەت ئامادەن بڕیاری جڤاتی نیشتمانی جێبەجێ بكەن.
ئەو بەرپرسەی گۆڕان كە نەویست ناوی بهێندرێت ئەوەی دووپاتكردەوە كە ئاوات شێخ جەناب ئامادە نییە بچێتەوە وەزارەتی دارایی داوای كردووە كەسی دیكە لە شوێنی دابنێن، وتیشی:» هەندێك كەسیش هەیە لەناو گۆڕان كە حەز دەكەن بمێنینەوە، بەڵام بریاری جڤاتی نیشتمانی دەبێت هەموو لایەك پێوەی پابەند بن».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار