پارتی هێزی جوڵاندووە بۆ گەمارۆخستنە سەر گەریلا

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كۆما جڤاكێن كوردستان(كەجەكە) بۆ هاوڵاتی:

3 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: ئارا ئیبراهیم
وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان(كەجەكە) لەبارەی داگیركاری و ئۆپەراسێونەكەی دەوڵەتی توركیا بەهاوبەشی پارتی زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات و دەڵێت:" ئەو هێزانەی بەرانبەر گەریلا جوڵەیان پێكراوە هێزی زێرڤانی و گوڵان و هێزی (چەتەی رۆژ)ن، ئەو هێزانە لەبەرانبەر گەریلا دادەنێت، ئەو هەرێمانەی گەریلای لێیەو شەر دەكات بەو هێزانە گەمارۆی دەدات".

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان(كەجەكە) لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی لەبارەی مەترسی پێكدادانی هێزەكانی پارتی و گەریلا،دەشڵێت:" ئێستا پارتی هەم بە چاوپێكەوتنی ئەردۆغان و مەسرور بارزانی، هەروەها ئیزنی داوە لە بامەرنێ و ئامێدی هەیكۆپتەر هەڵسێت و جوڵە پێكردنی هێزە چەكدارەكانی خۆی بەرەو شیلادزێ و دێرەلووك وا دیارە پارتی دەیەوێت شەرێكی وا بكات".

هاوكات، وتەبێڤی كۆما جڤاكێن كوردستان داوا لە هەموو حزبەكانی هەر چوار بەشی كوردستان لە گەلی كورد لە رۆشنبیران و نوسەران و سیاسەتمەداران دەكات لەم داگیكارییەدا پاڵپشتی گەریلا بن و خاوەن هەڵوێست بن و نارەزایەتی خۆیان دەربڕن بە هەرشێوەیەك بێت.

لە 15ی نیسان تا 18ی نیسان 47 جار ئەو هەرێمانە بۆردومان كراوە، دوێنێ شەو كە ئۆپەراسیۆنەكە كاتژمێر 9ی دەستی پێكرد، بەدەیان جاری دیكەش ئەو هەرێمانە بۆردومان كراون، هەم بەفرۆكەی شەڕكەر، بەتۆپی ویتسر، بەهاوەن، بەكاتیۆشا، بە فرۆكەی كەشف، چەكدار و هەلیكۆپتەری كوبرا، هەم لەتوركیاوەو هەم لە باشووری كوردستانەوە بە هەلیكۆپتەر عەسكەریان گواستەوە بۆ ئەو هەرێمانەی گەریلای لێیە

هاوڵاتی: ئەم ئۆپەراسیۆنەی دەوڵەتی توركیا بۆ لەم كاتەدا دەستی پێكردووەتەوە، ئایا چەند جار هێرشیان ئەنجامداوە؟
زاگرۆس هیوا: پێشتر رامانگەیاندبوو كە توركیا بەنیازە بەهاوكاری پارتی لەناوەراستی مانگی نیسان هێرش بكاتە سەر باشووری كوردستان بەتایبەت هەرێمەكانی پاراستنی میدیا شوێنی گەریلا، ئەوەبوو ناوەراستی 15ی نیسان مەسرور بارزانی ئەردۆغانی بینی، ئیتر بریاری ئۆپەراسیۆنەكە لەو كاتەوە درا.
 15ی نیسان تا 18ی نیسان 47 جار ئەو هەرێمانە بۆردومان كراوە، دوێنێ شەو كە ئۆپەراسیۆنەكە كاتژمێر 9ی دەستی پێكرد، بەدەیان جاری دیكەش ئەو هەرێمانە بۆردومان كراون، هەم بەفرۆكەی شەڕكەر، بەتۆپی ویتسر، بەهاوەن، بەكاتیۆشا، بە فرۆكەی كەشف، چەكدار و هەلیكۆپتەری كوبرا، هەم لەتوركیاوەو هەم لە باشووری كوردستانەوە بە هەلیكۆپتەر عەسكەریان گواستەوە بۆ ئەو هەرێمانەی گەریلای لێیە،بەتایبەت هەرێمەكانی(وارخەلێ، چیای رەش، ژ كەفتێ برینداران، كوڕە ژارۆ) بوونەتە ئامانج  ئەو چەكدارانەی دەگوازرێنەوە بۆ كورە ژارۆ و ژ كەفتێ برینداران ئەوانە لە بامەرنێ و هەلیكۆپتەرەكان دەیانگوازێتەوە دیارە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارتی ئەم كارە دەكەن بۆ هێرش كردنە سەر گەریلا.

هاوكات پارتی جوڵەی بەهێزەكانی خۆی كردووە لە شیلادزێ و دێرە لووك بەرەو كورەژارۆ مەبەست ئەوەیە كە ئاسانكارو هاوكاری دەوڵەتی توركیا بكات لەهێرشەكانی بۆ سەر گەریلا، ئامانجی ئەو هێرشانە لە درێژ مەودادا داگیركردنی باشووری كوردستانە، چونكە ئەردۆغان لە زووەوە وەعدی داوە كە "موسڵ و كەركوك و میساقی میللیەو دەیگەرێنمەوە"، ئەو هێرشانە لەو چوارچێوەیەدا ئەنجام دەدرێت.
 ئێستا هەڤاڵانی گەریلا خاكی باشووری كوردستان لەبەرانبەر داگیركاری  دەوڵەتی توركیا دەپارێزێت، تا ئێستا 28 عەسكەری توركیا كوژراون و 9 دیكەیان بریندارن و شەرەكە هێشتا بەردەوامە.

ئێستاش پارتی بەهەمان شێوە لەگەڵ ئەرتەشی توركیا هاوكاری دەكات بۆ ئەوەی لە خەباتی رزگاری خوازی كورد لەباكور بدات، پارتی دیموكراتی كوردستان ئامرازێكە بەدەست داگیركەرانەوە و بەشێكە لە سیستمی داگیركاری سەر كوردستان،
بە جوڵە پێكردنی هێزە چەكدارەكانی خۆی بەرەو شیلادزێ و دێرەلووك وا دیارە پارتی دەیەوێت شەرێكی وا بكات

هاوڵاتی: بۆچی پارتی هاوكاری توركیا دەكات بۆ هێرش كردنە سەر گەریلا؟
زاگرۆس هیوا: پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە و بە درێژایی مێژوو، لەگەڵ دوژمنانی كورد بووەتەیەك و لەدژی بزوتنەوە كوردییەكانی دیكە هێرشی كردووە، لەرۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ سوپای پاسداران بوون بەیەك كاتی قیادە موقەتە لەدژی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵە شەڕیان كرد.
 لەگەڵ رژێمی سەدام بوو بەیەك لەدژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان شەریان كرد و هەولێریان داگیر كرد، بەعس و جاشی هێنایە هەولێر.
 ئێستاش پارتی بەهەمان شێوە لەگەڵ ئەرتەشی توركیا هاوكاری دەكات بۆ ئەوەی لە خەباتی رزگاری خوازی كورد لەباكور بدات، پارتی دیموكراتی كوردستان ئامرازێكە بەدەست داگیركەرانەوە و بەشێكە لە سیستمی داگیركاری سەر كوردستان.

هاوڵاتی: پێتانوایە پارتی بە هێزی زێرەڤانی دەیەوێت هاوكاری سوپای توركیا بكات دژی گەریلا؟
زاگرۆس هیوا: ئەو هێزانەی بەرانبەر گەریلا جوڵەیان پێكراوە، ئەو هێزانە هێزی زێرڤانی و گوڵان و هێزی (چەتەی رۆژ) ن، چەتەی رۆژئاوا.
ئەو هێزانە لەبەرانبەر گەریلا دادەنێت، ئەو هەرێمانەی گەریلای لێیەو شەر دەكات بەو هێزانە گەمارۆی دەدات و پەیوەندی نێوان هەرێمەكانی گەریلا دادەبرێت و گەمارۆیان دەخاتەسەر بۆ ئەوەی هیچ هاوكارییەكیان بۆ نەچێت.

 داواكاری ئێمە بۆ هەموو حزبەكانی هەر چوار بەشی كوردستان لە گەلی كورد لە رۆشنبیران و نوسەران و سیاسەتمەداران لەم داگیركارییەدا پاڵپشتی گەریلا بن و خاوەن هەڵوێست بن و نارەزایەتی خۆیان دەربڕن بە هەرشێوەیەك بێت بۆ ئەوەی بتوانین هەموو پێكەوە لەدژی ئەم داگیركارییە بووەستینەوە.

هاوڵاتی: واتا ئەگەری پێكدادانی هێزەكانی پارتی و گەریلا هەیە؟
زاگرۆس هیوا: ئێستا پارتی هەم بە چاوپێكەوتنی ئەردۆغان و مەسرور بارزانی، هەروەها ئیزنی داوە لە بامەرنێ و ئامێدی هەیكۆپتەر هەڵسێت، بە جوڵە پێكردنی هێزە چەكدارەكانی خۆی بەرەو شیلادزێ و دێرەلووك وا دیارە پارتی دەیەوێت شەرێكی وا بكات.

هاوڵاتی: بەرخودانی گەریلا بەرانبەر ئۆپەراسیۆن و داگیركارییەكەی توركیا چۆنە؟
زاگرۆس هیوا: تا ئێستا هەڤاڵان لە شوێنی خۆیانن و خۆراگری دەكەن و شەڕو پێكدادان بەردەوامە، هەوڵدانی ئێمە ئەوەیە ئەو هێرشانە بشكێنین و خاكی باشووری كوردستان بەرانبەر  ئەم داگیركارییە بپارێزین.

هاوڵاتی: چ پەیامێكتان بۆ حزبەكان و رای گشتی هەیە؟
زاگرۆس هیوا:داواكاری ئێمە بۆ هەموو حزبەكانی هەر چوار بەشی كوردستان لە گەلی كورد لە رۆشنبیران و نوسەران و سیاسەتمەداران لەم داگیركارییەدا پاڵپشتی گەریلا بن و خاوەن هەڵوێست بن و نارەزایەتی خۆیان دەربڕن بە هەرشێوەیەك بێت بۆ ئەوەی بتوانین هەموو پێكەوە لەدژی ئەم داگیركارییە بووەستینەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار