له‌ماوه‌ى پێنج رۆژدا گه‌ریلا گورزى کاریگه‌ریان داوه له سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان
رۆژانه چل سه‌ربازى سوپاى تورکیا به‌ده‌ستى گه‌ریلا ده‌کوژرێن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى پێنج رۆژى شه‌ر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کاندا 205 سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون و به‌وه‌ش رۆژانه به‌ده‌ستى گه‌ریلا چل سه‌ربازیان کوشتووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ناوه‌ندى راگه‌یاندن چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) کوژرانى 27 سه‌ربازى تر‌ى سوپاى تورکیاى راگه‌یاند و راشیگه‌یاند " له‌ماوه‌ى پێنج رۆژى شه‌ڕدا 205 سه‌ربازى تورکیا کوژراون که چه‌ندین پله‌دارى سه‌ربازیى تێدایه."
پێشتر زاگرۆس هیوا، وته‌بێژى کۆماجڤاکێن کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى زانیارى نوێى له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى تورکیا بۆ هاوڵاتى ئاشکرا کرد که چه‌ندین ته‌رمى سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان له‌به‌رده‌ستیاندایه و ئه‌وه‌شى خسته‌روو که "پێنج گه‌ریلا شه‌هیدبوون".
له‌به‌رانبه‌ردا وه‌زاره‌تى به‌رگرى تورکیا ده‌ڵێت: "له‌ماوه‌ى شه‌ڕى پێنج رۆژى رابردوودا که له ئۆپه‌راسیۆنى چنگ-قفڵدا که له‌باکورى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت 42 چه‌کدارى په‌که‌که کوژراون."
شه‌وى 17ى ئه‌م مانگه، سوپاى تورکیا له کاتژمێر 9ى شه‌ودا ده‌ستى به ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى کرد و هێرشى زه‌مینى بۆسه‌ر چیاى کوڕه‌ژارۆ و زاپ و مه‌تینا و ئاڤاشین له ئامێدیى ده‌ستپێکرد.
