هۆشیار زێبارى یه‌به‌شه به "تیرۆریست" ناوده‌بات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان له تویته‌ر نوسیویه‌تى:" هێزه‌کانى پارتى کرێکارانى تورکیاى چاوساغ و تیرۆرسته‌کانى یه‌به‌شه جڵه‌وى ده‌سه‌ڵاتیان له شنگال به‌ده‌سته‌وه‌یه".
زێبارى له هه‌ژمارى تایبه‌تیى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر نوسیویه‌تى "ئه‌وان له رووى سیاسى و دارایى له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبیى سه‌ربه فالح فه‌یاز پشتیوانى ده‌کرێن و هێزه عێراقییه‌کانیش تواناى جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتننامه‌ى شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کانیان نییه و بۆ ئازادکردنى سه‌ربازه‌کانیان دانوستان ده‌که‌ن، عه‌یبه"
له چه‌ند رۆژى رابردوودا شه‌ر له‌نێوان هێزه‌کانى یه‌به‌شه و سوپاى عێراق له شنگال روویدا و چه‌ند سه‌ربازێکى سوپاى عێراق به‌دیلگیران و دواتر راده‌ست کرانه‌وه.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال(یه‌به‌شه) توانیان شه‌نگال له داعش رزگار بکه‌ن و سه‌دان ئێزیدییان رزگار کرد له‌ده‌ستى داعش.
ده‌قى تویته‌که‌ى زێبارى:
