ئومێد خۆشناو: ئەمساڵ، ساڵێكی سەخت دەبێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەپێی ئەو ئەزموونەی لە ساڵانی پێشتردا هەیانە، ئەمساڵیش لە سنوری پارێزگای هەولێردا و سەخت و وشكە ساڵی دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 23ی نیسانی 2022، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند:" بۆ ئەمساڵ هیچ هێمایەكی باش نابینین و بەپێی هەڵسەنگاندنەكان و بە ئەزموونی ساڵانی رابردوو و تێگەیشتنی زانستی، ئەمساڵیش لە هەولێردا وشكەساڵی دەبێت و ساڵێكی سەخت دەبێت".
هاوكات لە سنووری هەولێردا دەست كراوە بە لێدانی 138 بیری ئاو بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وتی، ئامادەكاریمان كردووە و رەزامەندیی سەرۆكی حكومەتی هەرێم وەرگیراوە بۆ خەرجكردنی حەوت ملیار دینار بۆ لێدانی ژمارەیەك بیری تر، گوژمەی تریشیان بۆ تەرخان دەكرێت بۆ گرفتی تەكنیكی بیرەكان و بڕیاری راستەوخۆ دەدرێت لەوبارەیەوە.

بابهتی پهیوهندیدار