هاوسەرەکەی زێلێنسکی: به‌ر له هه‌موو شتێك مر‌ۆڤم و وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی دیكه هه‌ست به ئاراز ده‌كه‌م

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئۆلینا زێلێنسکی لە چاوپێکەوتنێکیدا دەڵێت:" "هەر کەسێک هەوڵی رەواندنەوەی ئازارەکانی خۆی و کەمکردنەوەی ئازاری دەوروبەری دەدات. ئەگەر بەمە بگوترێت “بەرگەگرتن” بەرگە دەگرم".
دەشلێت:" بۆ ئه‌وه‌ی به راستی بزانم سوپای رووسیا چی كردووه له ئۆكراینا كه گوایا به قسه‌ی خۆیان بۆ "رزگاركردن"ی ئێمە هاتوون، هه‌موو رۆژێك به به‌رده‌وامی له به‌ره‌ی زانیاری كار ده‌كه‌م.
هاوسەرەكەی سەرۆكی ئۆكرانیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە:" خۆحه‌شاردان دۆخێكه مایه‌ی شه‌رمه. هه‌موو خوله‌كێك له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌رمه‌دا ده‌ژیم. هیچ كاتێك له‌وه خۆش نابم. مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیش هه‌میشه بۆ ژنان، پیاوان و منداڵانی ئۆكراینا له‌ئارادا بووه. دیاره ناتواندرێت هه‌موومان له‌ناو ببردرێین و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماونه‌ته‌وه هه‌رگیز ئه‌و هه‌سته له‌بیر ناكه‌ن".
