هــه‌پــه‌گـه‌ كـــوژرانـی 29 ســه‌ربــــازی دیــكـــه‌ی تـــوركــیــای راگـــه‌یــــــانــــد

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئامارێکی نوێیان بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین ٢٩ سەربازی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کوژراون و ١٠ی دیکەش برینداربوون. 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاندووە، بەهۆی چالاکیی گەریلاوە، درۆنێک کەوتووەتە خوارەوە و سێ هێلیکۆپتەریش پێکراون.

هەپەگە دەڵێت  “هێزەکانی گەریلامان لە ئاڤاشین و زاپ هەموو جێگەیەکیان کردووەتە گۆڕەپانی بەرخۆدان و گورزی گەورەیان لە داگیرکەران داوە. هێزەکانمان بە شێوەی گەریلایەتی سەردەم، تاکتیکی شەڕی گەریلایەتی بە ڕێکخراو و زۆر تاکتیکی دیکە سەرقاڵی چالاکین. هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان دەستپێشخەری و کۆنتڕۆڵیان خستووەتە دەستیان و هێرش دەکەنە سەر داگیرکەران.

لە چالاکیەکاندا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەکەوتووە و بە رۆحێکی بەرزەوە چالاکیان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکاندا ٢٩ داگیرکەر سزادراون، ١٠ داگیرکەری بریندار بوون، گورز لە ٢ هەلیکۆپتەری هێرشبەر و هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی وەشێنراوە، درۆنێکیش خراوەتە خوارەوە.

شەوی ١٧ی ئەم مانگە، دەوڵەتی داگیركەری تورك هێرشی زەمینیی بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە باشووری کوردستان دەستپێكرد، ئەوەش لەكاتێكدایە لە ١٥ی مانگەوە هێرشی ئاسمانیی بۆ ئەو ناوچەیە دەستپێكردووە و تائێستاش هێرشەکان بە هاوکاریی پەدەکە بەردەوامە و گەریلاش وەڵامی توندی هێرشەکان دەداتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار