هەڤاڵ ئەبوبەکر روونکردنەوە دەدات
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:" لەسەر داوا و پێشنیازی باڵیۆزی كۆماری هیندستان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بە فەرمی سەردانی وڵاتی هیندستانی کردووە و سەردانەکە 10 رۆژی بووە و لەسەر ئەرکی دارایی تایبەتی خۆیان بووە نەوەک حکومەت".
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ سیشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو وەک پارێزگاری سلیمانی نوێنەرایەتی شاری سلێمانی دەکات و به‌پێی بنه‌ماو پێوه‌ر و هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینه‌وه‌كانی باڵیۆزی وڵاتی هیندستان لە عێراق بۆ ساڵی 2022، له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه، وه‌ک میوانی ناوازه‌ی 2022 دیاریكراوە و بانگهێشتی وڵاتەکە کراوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاشکراشیکردووە، هیچ بودجەیەکی گشتی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ سەردانەکەی بۆ هیندستان تەرخان نەکراوە، چونکە لە میوانداریەکەی وڵاتی هیندستاندا پارێزگار و هاوه‌ڵێكی وه‌ک میوانی به‌رنامه‌ی ساڵانه‌ی میوانه ناوازه و دیاره‌كان میوانداریی كراون، هه‌موو تێچووه داراییه سه‌ره‌كییه‌كان له ئه‌ستۆی "ئه‌نجومه‌نی هیندی بۆ په‌یوه‌ندییه كولتورییه‌كان بووە" و هه‌موو پابه‌ندییه دارایی و ماڵییه‌كانی تر له ئه‌ستۆی خودی پارێزگار بووە دەشڵێت، "لە سەردانەکەمدا هیچ ئەرکێکی دارایم نەخستووەتە سەر حکومەتی هەرێم."
لەبارەی ئاماجی سەردانەکەیەوە بۆ هیندستان ئاماژەی بەوەدا، "یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکە؛ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه مرۆیی، كلتوری، شارستانی، ژیاری، سیاسی، ئابوری، بازرگانی، گه‌شتیاری، ته‌كنۆلۆژی، زانكۆیی، هونه‌ری، فه‌رهه‌نگی، پێكه‌وه‌ژیان، ته‌ندروستی و ژینگه‌ییه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ هیندستان بووە، کە به‌یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین وڵاتانی دنیا داده‌نرێت."
باسی لەوەشکردووە، "یەکێکی تر لە ئامانجەکان سود وه‌رگرتن بووە له ئه‌زموون و داهێنان و به‌ڕێوه‌بردنی خه‌ڵك، خزمه‌تگوزارییه‌كان، سه‌رمایه‌گوزاریی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان، یه‌كترقبوڵكردنی ئایینه‌كان و بیره جیاوازه‌كان، هاوبه‌شیی كارای ژنان و پابه‌ندبوون به ڕه‌سه‌نایه‌تی، كوالێتی و داهێنانه نوێكان، جگە لە چەندین ئامانجی دیکە".
هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاشکرایکردووە، لە سەردانەکەیدا 38 دەستکەوتیان هەبووە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کە گرنگترینیان "پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنی باڵا و زامنكردنی كورسیی خوێندن به پشتیوانیی ICCR بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا و پتەوکردنی پەیوەندی زانکۆکانی هەردوو وڵات بووە"، لەگەڵ "ناساندنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی کوردستان و یەكێتی وەبەرهێنەران و بەڵێندەرانی سلێمانی بە هەموو دامەزراوە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەو وڵاتە بەتایبەتی کۆنفیدراسیۆنی پیشەسازیی هیندیی و ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هیندستان و تۆمارکردن و بانگهێشتکردنی پارێزگای سلێمانی بۆ کۆنگرەی ئابوریی نێودەوڵەتیی لە مۆمبای و وەک بەشدارێکی کارا و خاوەن ڕوئیا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی".
