سه‌رۆكى هه‌رێم و وەفدێكی باڵای ئه‌مه‌ريكى رێکخستنەوەی پێشمەرگە تاوتوێدەکەن
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وەفدێكی باڵای ئه‌مه‌ريكى كۆبووه‌وه و باسیان لە چاکسازی و رێکخستنەوەی پێشمەرگە کرد.
چوارشەممە 27ـی نیسانی 2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى باڵاى ديپلۆماسى و سه‌ربازيى ئه‌مريكى به سه‌رۆكايه‌تيى ده‌ينا ستروول، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست كرد. لە کۆبوونەوەکەدا ماتيو توله‌ر، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق، ماتيو ترۆلينگه‌ر، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى سياسى و سه‌ربازى له هێزه هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و چه‌ند به‌رپرسێكى سياسى و سه‌ربازى بەشدارییان کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست جه‌ختى له روانگه و سياسه‌تى ئه‌مريكا كرده‌وه كه "پابه‌نده به به‌رده‌واميى پشتگيريى سياسیی و سه‌ربازی بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بره‌ودان به كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ رۆڵ و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا ده‌ربڕى."
نێچيرڤان بارزانى "سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تیی دژى داعش بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كرده‌وه."
راگەیێنداراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تێیدا هاتووە، کە "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگى و پێويستيى هه‌نگاونانی لايه‌ن و پێكهاته عێراقييه‌كان بۆ ده‌رچوونى دۆخى سياسيى وڵات له چه‌قبه‌ستوويى و هاتنه‌كايه‌ى حكومه‌تێک كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانيى هاووڵاتييان بێت و بتوانێت رووبه‌ڕووى ئاڵەنگارییەکان ببێته‌وه. هه‌ر له‌وباره‌يه‌وه جه‌خت له گرنگيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان و به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرايه‌وه."
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوەش دەکات، "جموجۆڵ و په‌لاماره‌كانى داعش له ناوچه جیا جياكانى عێراق و سووريا، به هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جیددى و مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه له قه‌ڵه‌م دران. هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرده‌وه تاوەکو بتوانن به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ره‌نگارى ئه‌و مه‌ترسييه ببنه و داعش يه‌كجارى له‌نێو ببرێت كه هه‌ڕه‌شه له ئارامیی و سه‌قامگيريى عيراق و ناوچه‌كه ده‌كات."
هەر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "چاكسازى و رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دۆخى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى شنگال و ئاساييكردنه‌وه‌ى، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان خسته به‌ر باس."
دەقی راگەیاندراوی كۆبونەوەكەی ئەرمۆ سەرۆكی هەرێم:..
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وەفدێكی باڵای ئه‌مه‌ريكى كۆبووه‌وه به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/4/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى باڵاى ديپلۆماسى و سه‌ربازيى ئه‌مه‌ريكى به سه‌رۆكايه‌تي خاتوو ده‌ينا ستروول جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرد كه له به‌ڕێزان ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عيراق، ماتيو ترۆلينگه‌ر جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى سياسى و سه‌ربازى له هێزه هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند به‌رپرسێكى سياسى و سه‌ربازى پێكهاتبوو.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو ستروول جه‌ختى له ڕوانگه و سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكا كرده‌وه كه پابه‌نده به به‌رده‌واميى پشتگيريى سياسى و سه‌ربازى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵ و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆردا، دووپات كرده‌وه. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگى و پێويستيى هه‌نگاونانى لايه‌ن و پێكهاته عيراقييه‌كان بۆ ده‌رچوونى دۆخى سياسيى وڵات له چه‌قبه‌ستوويى و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێك كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانيى هاووڵاتييان بێت و بتوانێت ڕووبه‌ڕووى ته‌حه‌دييه‌كان ببێته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه جه‌خت له گرنگيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان و به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرايه‌وه. له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جموجۆڵ و په‌لاماره‌كانى داعش له ناوچه جياكانى عيراق و سووريا، به هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددى و مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه له قه‌ڵه‌م دران. له‌و ميانه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق كرده‌وه تا بتوانن به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ره‌نگارى ئه‌و مه‌ترسييه ببنه و داعش يه‌كجارى له‌ناو ببرێت كه هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عيراق و ناوچه‌كه ده‌كات. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دۆخى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى شه‌نگال و ئاساييكردنه‌وه‌ى، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان، خسته به‌ر باس.
