دەستەی دژی داگیرکاری و شەڕخوازی: داوا دەکەین کە حکومەتی عێراق و هەرێم بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی جدی وەربگرن

" داوا دەکـەیـن هێزە سیاسیەکان یەکریز بن لـە بەرامبەر پـیـلان و چاوچنۆکیەکانی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیا"

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

دەستەی دژی داگیرکاری و شەڕخوازی  و كۆمەڵێك كەسانی مەدەنی و چالاكوان و پەرلەمانتار گردبونەوەیەكیان لەیەر دەمی نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی سازكردووە و بەیاننامەی نارەزاییان دایە پەرلەمانی عێراق و  داوا دەکەین کە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان چی تر بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی جدی وەربگرن لەبەرامبەر هێرشە بەردەوامەكانی توركیا.

ئەمرۆ چوارشەممە 27ـی نیسانی 2022، دەستەی دژی داگیرکاری و شەڕخوازی  و كۆمەڵێك كەسانی مەدەنی و چالاكوان و پەرلەمانتار لە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی گردبونەوە و بەیاننامەی ناترەزاییان دایە پەرلەمانی عێراق و رایانگەیاند:" دەوڵەتی تورکیا  بەهەموو توانا سەربازیەکانیانەوە و بەبەرچاوی جیهانەوە درێژە دەدات بەپرۆسەی داگیرکاری لەباشوری کوردستان و لەچەند رۆژی رابردودا هێرشی دڕندانەی کردۆتە سەر دەفەری ئامێدی و گوندەکانی نێروەو رێکان و رێکان و زنجیرە چیای مەتیناو ئاڤاشین لەدژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و بەبەردەوامی ئەو ناوچانە بەفرۆکەو تۆپ و جۆرەها چەکی قەدەغەکراو بۆردومان دەکات ،هەوڵ دەدات بۆ جێگیر کردنی هێزەکانی لەسەر خاکی باشور کەبەهۆیەوە هاوڵایانی سفیلی ناوچەکە زەرەرمەند دەبن و دەکوژرێن".

 

بەیاننامەی دەستەی دژی داگیرکاری و شەڕخوازی

هاوڵاتیانی بەرێز ئێمە لەگروپی دژبەشەرخوازی دەستدرێژیە سەربازیە یەک لەدوای یەکەکانی سوپای تورکیا بۆ سەرباشوری کوردستان و هێزەکانی پاراستنی گەل رسواو شەرمەزار دەکەین .

وەک دەبینن دەوڵەتی تورکیا بەردەوام خەریکی سەرکوتکردنی گەلەکەمانە لەباکوری کوردستان و ئازادیحوازانی گەلەکەمان لەپەرلەمانتاران و سەرۆک شارەوانیەکان و لایەنگرانی هەدەپەو تەنانەت پارێزەرو مامۆستا تیرۆر دەکەن و لەگونجی زیندانیان قایم دەکەن ، دوا کردەوەشیان گرتن و راوەدونانی ئەو کەسانە بوون کەبەشداربون لەرێکخستنی ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد لەمساڵ دا ، دەبینین بەبەرچاوی جیهانەوە دەستدرێژی دەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان و بەفرۆکەی درۆن و هێزی بەکرێگیراوو چەتەکانی بەرەی نوسرە هێرش و پەلاماریان بۆ سەر تێکۆشەرانی رۆژ ئاوا بەردەوامەو لەهیچ ناکەرێنەوە لە کوشتن و سوتاندنی ماڵ و لەناوبردنی دارو درەختەکان تابە دزین و تاڵانکردنی مەروماڵات کەلوپەلی ماڵان دەگات .

ئێستاش بەهەموو توانا سەربازیەکانیانەوە و بەبەرچاوی جیهانەوە درێژە دەدات بەپرۆسەی داگیرکاری لەباشوری کوردستان و لەچەند رۆژی رابردودا هێرشی دڕندانەی کردۆتە سەر دەفەری ئامێدی و گوندەکانی نێروەو رێکان و رێکان و زنجیرە چیای مەتیناو ئاڤاشین لەدژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و بەبەردەوامی ئەو ناوچانە بەفرۆکەو تۆپ و جۆرەها چەکی قەدەغەکراو بۆردومان دەکات ،هەوڵ دەدات بۆ جێگیر کردنی هێزەکانی لەسەر خاکی باشور کەبەهۆیەوە هاوڵایانی سفیلی ناوچەکە زەرەرمەند دەبن و دەکوژرێن و لە ماڵ و حاڵیان دەردەکرێن رەزو باخیان دەسوتێت و مەرو ماڵاتیان تیا دەچێت ، هەربۆیە ئێمە لەگروپی دژ بەشەرخوازی بەتوندی پرۆسەی داگیرکاری لەلایەن سوپای تورکیاوە رسواو مەحکوم دەکەین ، هەروەک داوا دەکەین کە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان چی تر بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی جدی وەربگرن ، داوا دەکەین هێزە سیاسیەکانی کوردستان هەڵوێستی ئاشکرای خۆیان دەرببڕن و یەکریز بن لەبەرامبەر پیلان و چاوچنۆکیەکانی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیا ، هەروەک داوا لەنەتەوەیەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتە زلهێزەکانی جیهان دەکەین بێنە سەر هێڵ و رێگە لەو پرۆسەی داگیرکاریە بگرن ، وەک دەزانن ئەم کارەی تورکیا دورە لەهەر بنەمایەکی جارنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤ و پرەنسیپەکانی نەتەوە یەکرتوەکان و رێز گرتن لە دراوسێیەتی ، پێمان وایە پێوسیتە ئەو دەوڵەتە واز لەعەقڵیەتی شۆفێنیزم و سەرکوتکرتن و کوشت و بڕ بهێنێت و بگەرێتەوە بۆ مەنتقی عەقڵ وبەرێگای سیاسی و دیموکراسیانە هەوڵ بدات چارەسەری ئاشتیانە بۆ دۆزی رەوای گەلەکەمان بدۆزێتەوە .

پێمان وایە کەلەکەمان لەباکور دەستبەرداری مافی رەوای خۆی نابێت ، بەردەوام دەبێت لەتێکۆشان و ئەم کردەوانە سورتریان دەکات لەکۆشش کردن بۆ بەدەستهێانی مافە سروشتیەکانی خۆیان و هیچ هێزێک نیە بتوانێت بەر بگرێت بەئیرادەی پۆڵاینی گەلەکەمان ، لێرەشەوە داوا لەهەموان دەکەین بەشێوازی مەدەنیانە هەموو رێگاکان بگرنە بەر دژ بەشەڕخوازی تورکیا تا بەفشاری هەمووان بتوانین بەر بەداگیرکاری بگرین . لەکۆتاییدا دەڵێین رسوایی و شەرمەزاری بۆ سوپاو دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا سەرکەوتن بۆ خەباتی رەوای گەلەکەمان نەمری بۆ شەهیدانی کەلەکەمان دەستەی دژی داگیرکاری و شەرخوازی 2022/4/27

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار