نێچیرڤان بارزانى: ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى ڕێز له مافه‌کانی کرێکاران بگیرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له رۆژى جه‌ژنى کرێکاراندا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا ده‌ڵێت:" ده‌ستى کار و کۆششیان ده‌گوشم".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى ڕێز له مافه‌کانی کرێکاران بگیرێت".
ده‌قى په‌یامى نێچیرڤان بارزانى بۆ ڕۆژى جیهانیى کرێکاران:
یه‌کى ئایار، ڕۆژى جیهانیى کرێکاران به گه‌رمى له ته‌واوى کرێکارانى کوردستان، سه‌ندیکا و ڕێکخراوه‌کانیان و له کرێکارانى عیراق و جیهان به‌گشتى، پیرۆز ده‌که‌م، ده‌ستى کار و کۆششیان ده‌گوشم، به ڕێز و پێزانینه‌وه له ئه‌رک و ماندووبوون و ڕۆڵیان ده‌ڕوانم و هیواى سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
کرێکاران وه‌ک توێژێکى گرنگ و کاریگه‌رى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان، وێڕاى قوربانیدان و به‌شداریى کارایان له خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تیدا، هه‌میشه ڕۆڵى به‌رچاویان له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانى وڵات‌دا هه‌یه. ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى ڕێز له مافه‌کانیان بگیرێت، ژیان و شکۆیان پارێزراو بێت، ڕێکخراو و سه‌ندیکاکانیان چالاک و ڕێکخراوتر بن بۆ ئه‌وه‌ى پارێزه‌رى باشترى ماف و شایسته‌کان و کاژێره‌کانى کارکردنیان بن و مسۆگه‌رى ئه‌وه بکه‌ن که کرێکاران له هه‌لومه‌رج و ژینگه‌ى دروستدا کار ده‌که‌ن.
له‌م یاده‌دا جه‌خت له پشتگیریمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واکانى کرێکاران ده‌که‌ینه‌وه، دامه‌زراوه و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانى هه‌رێمى کوردستانیش له‌سه‌ریانه له چوارچێوه‌ى یاساکاندا ڕه‌چاوى ژیان و گوزه‌رانى کرێکارانى کوردستان بکه‌ن، هه‌وڵى باشترکردنیان بده‌ن و چاودرێریى خێزانى ئه‌و کرێکارانه بکه‌ن که له کاتى کارکردن‌دا گیانیان له ده‌ست داوه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
1ى ئایارى 2022
