سوپاى عێراق واز له یه‌به‌شه ناهێنێت
فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى موسڵ تۆمه‌تبار ده‌کرێت به لایه‌ندارى ده‌وڵه‌تى تورکیا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌ڕۆژئاواى قه‌زاى شنگال جارێکى دیکه شه‌ڕو پێکدادانى سه‌خت له‌نێوان هێزه‌کانى سوپاى عێراق‌و یه‌کینه‌کانى به‌رگرى شنگال (یه‌به‌شه) رووده‌دات
شه‌وى ڕابردوو شه‌ڕو پێکدادان له‌نێوان هێزه‌کانى سوپاى عێراق‌و یه‌کینه‌کانى به‌رگرى شنگال له‌ڕۆژئاواى قه‌زاى شنگال ڕوویداو ئه‌مڕۆش جارێکى دیکه شه‌ڕێکى سه‌خت ده‌ستى پێکرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌ناحیه‌ى سنونێ سوپاى عێراق هێرشیانکردۆته‌سه‌ر ئاسایشى ئێزدیدخان‌و شه‌ڕڤانانى یه‌به‌شه، به‌وهۆیه‌شه‌وه شه‌ڕو پێکدادانى سه‌خت ڕوویداوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه.
هێزه ئه‌منیه‌کانى عێراق ئاشکرایانکردووه، سوپاى عێراق به‌فه‌رمانى ڕاسته‌وخۆى مسته‌فا کازمى ماوه‌یه‌که ده‌ستى به‌گه‌مارۆدانى شنگال کردووه‌و له18ى نیسانیشدا هێزێکى گه‌وره‌یان به‌ئاراسته‌ى قه‌زاى شنگال جوڵه پێکردووه.
میدیاکانى نزیک له یه‌کینه‌کانى پاراستنى شه‌نگال ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو که ڕۆژى 26ى مانگى ڕابردوو ژماره‌یه‌کى زۆرى تانکى سه‌ربازیو چه‌ک‌و پێداویستیى سه‌ربازیى سوپاى عێراق گه‌یه‌نراونه‌ته سنوورى قه‌زاى شنگال‌و ڕاده‌ستى هێزى 20ى پیاده‌ى سه‌ر به‌سوپا کراون وه‌ک ئاماده‌کارى بۆ لێدان له یه‌به‌شه.
هاوکات جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه که فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى موسڵ که له‌ژێر کاریگه‌ریى ده‌وڵه‌تى تورک‌و پارتى دیموکراتى کوردستاندایه‌و هه‌وڵده‌دات ئاڵۆزیی‌و پشێویى له‌ناو شنگالدا دروستبکات.
