به‌رگرى و فریاکه‌وتن روونکردنه‌وه له‌سه‌ر روداوه‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵ ده‌دات
پله‌که‌ى نه‌قیب بووه‌و به"هه‌ڵهاتوو" له هێزه‌کانى به‌رگرى و فریاکه‌وتن هه‌ژمار کراوه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیواى سێى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگریو فریاکه‌وتنى سلێمانى له‌باره‌ى ڕووداوه‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵه‌وه ڕونکردنه‌وه ده‌دات که ئه‌و که‌سه‌ى چوار که‌سى خێزانێکى کوشتووه پله‌که‌ى نه‌قیب بووه‌و به "هه‌ڵهاتوو" له هێزه‌کانیان هه‌ژمار کراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ى ئایارى 2022، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا لیواى سێى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگریو فریاکه‌وتنى سلێمانى ڕایگه‌یاند، به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌کان تۆمه‌تبار به‌پێى مادده‌ى پێنج له‌یاساى سزادانى ھێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ، ئه‌نجومه‌نى لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر پێکھێنراوه له‌به‌شى یاسایى لیواکه‌یان، له‌به‌رئه‌وه‌ى ناوبراو له‌ڕۆژى 25ى 3ى 2022 چووه‌ته ڕیزى هه‌ڵهاتوانه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، ئه‌وان وه‌ک ئه‌رکى یاسایى خۆیان له‌فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگریو فریاکه‌وتن، فه‌رمانگه‌ى یاساییان ئاگادارکردووه‌ته‌وه که "ئه‌م تۆمه‌تباره شوێنى ئه‌رکه‌که‌ى جێھێشتووه‌و ئاماده‌نییه خۆى ڕاده‌ستبکات‌و داوایانکردووه رێککارى یاسایى له‌دژى تۆمه‌تبار بگیرێته‌به‌ر".
ئه‌مڕۆ یه‌که‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له‌سه‌ر سفره‌ى نانى جه‌ژن، که‌سێک که پله‌که‌ى نه‌قیبه چوار که‌سى کوشت‌و دوانى دیکه‌شى بریندارکردو دواتریش هه‌ڵات، دواى ڕووداوه‌که‌ش که‌سوکارى کوژراوه‌کان به‌رپرسى لیواى سێى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگرى‌و فریاکه‌وتنیان به‌داڵده‌دانى بکوژه‌که تۆمه‌تبار کردووه.
