پلانێکى مه‌ترسیدار به‌رانبه‌ر هه‌رێمى کوردستان ئاشکرا ده‌کرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌ریى تورکیا زیاتر له پێنج هه‌زار میلیشیاى بیانیی، له ڕۆژئاواى کوردستان و سوریاوه، ده‌گوازێته‌وه بۆ ناوچه سنورییه‌کانى باشوورى کوردستان و به‌شداریى شه‌ڕى گه‌ریلا.
میدیاى رۆژنیوز له نزیک پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له‌ڕێگاى سه‌رچاوه‌یه‌کى تایبه‌ته‌وه ئاشکراى ده‌کات، که "ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک، له هێرش و داگیرکاریى ئه‌مجاره‌ى بۆسه‌ر گه‌ریلا و باشوورى کوردستان، میلیشیاکانى به‌ره‌ى نوسره، ئیخوان موسلیمین، ته‌حریر شام، ئه‌حرار شام و سوپاى به‌ناو ئازاد به‌کارده‌هێنێت، که پێشتر له سوریا شه‌ڕیان بۆده‌کرد".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که "ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک زیاتر له پێنج هه‌زار ملیشیاى بیانیی، له ڕۆژئاواى کوردستان و سوریاوه به سنووره‌کانى په‌ده‌که‌دا گواستووه‌ته‌وه بۆ ناوچه سنورییه‌کانى باکوور و باشوورى کوردستان و به‌شدارى هێرش و داگیرکارییه‌کانى سه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیایان پێده‌کات".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى گواسته‌وه‌ى ئه‌و میلیشیایانه‌وه ئه‌وه خراوه‌ته‌روو له ناو گرووپه‌کانی، به‌ره‌ى نوسره، ئیخوان موسلیمین، ته‌حریر شام، احرار شام و سوپاى به‌ناو ئازاد‌دا جێگایان گرتووه و له‌گه‌ڵ سوپاى تورک و داعش له هێرش و داگیرکارییه‌کانى سه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان به‌شدارییان کردووه، "به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌که له‌ڕێگاى په‌ده‌که‌وه له سنورى قه‌ڵه‌مڕه‌ویى خۆیانه‌وه هێنراون و له ناو باره‌گاکانى زێره‌ڤانیدا له به‌شى پشته‌وه جێگیرکراون".
رۆژنیوز ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که " پلانیان هه‌یه که له داهاتوودا به جلى پێشمه‌رگه‌وه ببرێنه ناوچه‌ى شه‌ر و دژى گه‌ریلا شه‌ڕیان پێبکرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ناو زڕاندنى په‌که‌که‌یه، بۆئه‌وه‌ى له میدیاکانه‌وه بڵێن په‌که‌که ته‌قه له پێشمه‌رگه ده‌کات".
ئۆپه‌راسیۆنى "جنگى قوفڵ" ى سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان له 17ى نیسانه‌وه ده‌ستى پێکردووه‌و شه‌رى سه‌خت له‌نێوان گه‌ریلاو سوپاى تورکیادا به‌رده‌وامه به‌تایبه‌ت له زاب و کوره‌ژارۆ و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى دیکه.
پێشتر زاگرۆس هیوا، وته‌بێژى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) ئه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتى دووپاتکرده‌وه که ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى تورکیا رانه‌گیراوه‌و گه‌ریلا به‌رده‌وامه له به‌رخۆدان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که له زیاتر له سه‌د سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون و ده‌یانى دیکه‌یان لێ بریندار بووه‌و له‌نێو کوژراوه‌کاندا شه‌ش پله‌دارى سه‌ربازى سوپاى تورکیاى تێدایه.
هاوکات ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که" 11 گه‌ریلا شه‌هید بوون".
