قوباد تاڵه‌بانى هه‌ڕه‌شه ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌میامێکى هه‌ره‌شه ئامێزدا له‌باره‌ى رووداوه‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵه‌وه ده‌ڵێت:"هه‌ر که‌س و لایه‌نێک داڵده‌ى تۆمه‌تباره‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵ بدات وه‌ک به‌شداربوو له‌و تاوانه قێزه‌ونه حیسابیان بۆ ده‌کرێت"
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى قوباد تاڵه‌بانى:
هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌کانم راسپاردووه به زووترین کات بکوژى ئه‌ندامانى خێزانه‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵ، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، ده‌ستگیر بکه‌ن. نه‌ک ته‌نها خۆی، به‌ڵکو جه‌ختیش ده‌که‌مه‌وه هه‌ر که‌س و لایه‌نێک له‌هه‌ر پله و پایه‌یه‌کدا بێت داڵده و هاوکارى تۆمه‌تبار بدات وه‌ک به‌شداریکردن له‌و تاوانه قێزه‌ونه حیسابیان بۆ ده‌کرێت.
زۆر به داخه‌وه له یه‌که‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزدا به‌هه‌واڵێکى وا قێزه‌ون و دڕندانه رۆژ ده‌که‌ینه‌وه. پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆم ئاراسته‌ى هه‌موو دانیشتوانى چه‌مچه‌ماڵ و به تایبه‌تیش که‌سوکارى قوربانیانى ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه ده‌که‌م.
