ئێزیدیه‌کان جارێکى دیکه ئاواره ده‌بنه‌وه
زیاتر له سێ هه‌زار ئێزیدى به‌هۆى ئاڵۆزییه‌کانى نێوان سوپا‌و یه‌به‌شه روو له دهۆک ده‌که‌ن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هۆى شه‌ر و ئاڵۆزییه‌کانى نێوان هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال و سوپاى عێراقه‌وه سێ هه‌زار و 500 ئێزیدى ئاواره‌ى شه‌نگال بوون و ئاڵۆزییه‌کانیش به‌رده‌وامییان هه‌یه.
ماجید سه‌ید ساڵح، جێگرى پارێزگارى دھۆک به به میدیاکانى نزیک له پارتى راگه‌یاند که تا ئێستا زیاتر له 600 خێزانى شه‌نگال که نزیکه‌ى سێ هه‌زار و 500 که‌س ده‌بن به‌ھۆى ئاڵۆزییه‌کانى شه‌نگال ئاواره‌بوون و گه‌یشتوونه‌ته سنوورى پارێزگاى دهۆک.
هه‌روه‌ها جێگرى پارێزگارى دھۆک ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه کارگێرى پارێزگارى دھۆک ھه‌موو ئاماده‌کارییه‌کیان کردووه بۆ جێگرکردنیان له که‌مپه‌کانى سنوورى پارێزگاى دھۆک.
هاوکات، نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق له تویته‌رى خۆى بڵاویکرده‌وه، که"زۆر نیگه‌رانین له هه‌مبه‌ر پێکدادانه‌کانى شه‌نگال و لێکه‌وته خراپه‌کانى بۆ سه‌ر هاوڵاتیانى سڤیل".
یونامى جه‌ختیش ده‌کاته‌وه، که پێویسته ئاسایش و سه‌قامگیریى شه‌نگال له‌سه‌روى هه‌موو شتێک بێت، ده‌شڵێت: ئه‌وان له ڕابردوودا ئازارى زۆریان چه‌شتووه و شایسته‌ى ئاشتین له سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تدا.
له شه‌وى ڕابردوو شه‌ر و پێدادان له نێوان سوپاى عێراق و هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال ـ یه‌به‌شه‌دا له شه‌نگال ده‌ستپێکردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى سوپاى عێراق و یه‌به‌شه‌دا سه‌ربازێکى سوپاى عێراق کوژراوه.
