یه‌به‌شه: نامانه‌وێت شه‌ر له‌گه‌ڵ سوپاى عێراقدا بکه‌ین

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ى مه‌یدانى یه‌به‌شه راگه‌یاند" ئێمه هیچ کاتێک نامانه‌وێت شه‌ر له‌دژى سوپاى عێراق بکه‌ین، به‌ڵکو شه‌ڕمان له‌دژى ئه‌و هێزانه‌یه که ده‌یانه‌وێت ئارامى هه‌رێمه‌که تێکبده‌ن ".
خه‌بات عه‌ره‌ب، فه‌رمانده‌ى مه‌یدانى یه‌به‌شه به میدیاى فورات نیوزى راگه‌یاند:" ئێمه هیچ کاتێک نامانه‌وێت شه‌ر له‌دژى سوپاى عێراق بکه‌ین، شه‌ڕمان له‌دژى ئه‌و هێزانه‌یه که ده‌یانه‌وێت ئارامى هه‌رێمه‌که تێکبده‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه کردووه پێشتر له‌پێناو پاراستنى شه‌نگالدا به سه‌دان شه‌هیدیان داوه و شه‌نگالیان له‌ده‌ستى داعش رزگار کردووه.
هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که "ئه‌م شه‌ڕه ناحه‌قه و ئێمه مافى ره‌واى خۆمان به‌کارده‌هێنین، هیچ هێزێکى سه‌ربازى قبوڵى ناکات که هێرش له‌به‌رانبه‌رى ئه‌نجام بدرێت و بێده‌نگ بێت، ئێمه‌ش به حکومه‌تى عێراق ده‌ڵێین که ئه‌م شه‌ڕه خزمه‌تى هیچ لایه‌ک ناکات، دیسان کۆچبه‌رى له هه‌رێمه‌که ده‌ستپێده‌کات".
له‌به‌رانبه‌ردا
له ئێستادا کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تى ناوچه‌که که‌وتوونه‌ته نێوان هه‌ردوولاوه به مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێک.
لاى خۆیانه‌وه سه‌رکردایه‌تى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق رایگه‌یاند " ئه‌وان به توندى ده‌وه‌ستنه‌وه دژى هێزه‌کانى یه‌به‌شه له شه‌نگال و چه‌ندان بازگه‌ى یه‌به‌شه‌یان کۆنترۆڵکردووه که رێگریان کردووه له هاتوچۆى هاوڵاتیان".
فه‌رمانده‌ى هێزه هاوبه‌شه‌کانى عێراق و شانه‌ى ئه‌منى له دووه‌م رۆژى رووبه‌رووبوونه‌وه نوێکه‌ى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى یه‌به‌شه له شه‌نگال رایگه‌یاند" ناحیه‌ى سنونێ سه‌ر به شه‌نگال له شه‌وى رابردووه‌وه‌و ئه‌م به‌یانییه رووداوى ئه‌منى نه‌خوازراو به‌خۆوه‌یه‌وه ده‌بینێت و به پێویستمان زانى راى گشتى لێ ئاگاداربکه‌ینه‌وه".
له راگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه" کۆمه‌ڵێک که به یه‌به‌شه ناسراوه چه‌ند رێگایه‌کیان له ناحییه‌ى شاره‌دێ سنونێ و خانه‌سور و ژماره‌یه‌ک کۆمه‌ڵگا و گوندى نزیک گرتووه‌و رێگربوون له‌به‌رده‌م هاتوچۆى هاوڵاتیاندا".
له راگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووشه " به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌که سه‌ربازییه‌کانى ئۆپراسیۆنه‌کانى رۆژئاواى نه‌ینه‌وا هه‌وڵى کردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگایه‌یان دا، به‌ڵام هێزه‌کانمان رووبه‌ڕووى هێرشى چه‌کى قه‌ناس و هه‌موو جۆره چه‌کێکى تر و دانانى مین بوونه‌وه".
هه‌روه‌ها شانه‌ى ئه‌منى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که سووپاى عێراق رێگایان بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان کردۆته‌وه، دوو شه‌رڤانى یه‌به‌شه کوژراون و سه‌ربازێکى عێراقیش کوژراوه.
