دژى تورکیا له‌ به‌غدا خۆپیشاندان ده‌کرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌دژى هێرشه‌ داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا، له‌به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ى تورکیا له‌ شارى به‌غدا خۆپیشاندان ئه‌نجام درا.

دوێنێ شه‌و ده‌یان که‌س چوونه‌ به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ى تورکیا له‌ ناوچه‌ى وه‌زیریه‌ى به‌غداو خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تییان له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌ داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕی.

سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ 15ى نیسانه‌وه‌ هێرشى ئاسمانیى و له‌ 17ى نیسانیشه‌وه‌ له‌ڕێگاى ئاسمانیى و زه‌مینییه‌وه‌ له‌ژێر ناوى ئۆپه‌راسیۆنى "جنگى قوفڵ" هێرشى بۆسه‌ر ناوچه‌کانى زاپ و مه‌تینا و ئاڤاشین ده‌ستپێکردووه‌ و گازى کیمیایى له‌ هێرشه‌کانیدا به‌کارهێناوه‌.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار