میترۆ: بکوژانی رۆژنامه‌نوسان ده‌ستى یاسا نایانگاتێ

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له رۆژى جیهانى ئازادى رۆژنامه‌نووسى سه‌نته‌رى میترۆ داوا له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دائى خۆى بکات، و جه‌ختیش له‌وه ده‌کاته‌وه که"بکوژانى رۆژنامه‌نوسان ده‌ستى یاسا نایانگاتێ".
رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌روه‌رده‌و زانست و رۆشنبیرى (یۆنسکۆ) ئه‌مساڵ به دروشمی، "میدیا له ژێر گه‌مارۆى دیجیتاڵیدا" یادى ئه‌م رۆژه ده‌کاته‌وه، جه‌خت له رۆڵى میدیاى ئه‌لکترۆنى ده‌کاته‌وه له بڵاوکردنه‌وه‌ى زانیارى به‌ڵام ئاڵانگارییه‌کانیش داخاته روو بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌واڵى چه‌واشه‌کارانه و گوتارى رقوکینه و ئاشکراکردنى نهێنى که‌سی".
ئه‌مساڵ رێکخراوى یۆنسکۆ ریاگه‌یاند: له پێنج ساڵى رابردوودا له 85% هاوڵاتیانى دونیا، وڵاته‌کانیان ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى تیایدا لاواز بووه، 400 رۆژنامه‌نووس به هۆى کاره‌کانیانه‌وه کوژراون، داهاتى رێکلام 50% داشکاوه، جه‌ختده‌کاته‌وه که ته‌کنیکى نوێى میدیا له هه‌موو کات زیاتر زانیارى بڵاوده‌کاته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا هه‌واڵى چه‌واشه‌و گوتارى رقوکینه‌و ئاشکراکردنى نهێنى که‌سى و چاودێریکردن زیادیکردوه.
سه‌نته‌رى میترۆ به پێویستى ده‌زانێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به پشتبه‌ستن به راپۆرتى رێکخراوه ناوخۆیى جیهانییه‌کان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دائى خۆى بکات و رێوشوێنى پێویست بگرێته به‌ر بۆ فراوانکردنى ئازادییه‌کان یاساکانى رۆژنامه‌گه‌رى و مافى ده‌ستکه‌وتنى زانیارى و یاساى رێکخستنى خۆپیشاندان بکاته بنه‌ما له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئازادى راگه‌یاندن و زانیارى و ئازادى بیر‌ورا.
سه‌نته‌رى میترۆ ده‌شڵێت: "له‌کاتێکدا هه‌رێمى کوردستانى عیراق، له‌گه‌ڵ جیهاندا ئه‌م یاده ده‌کاته‌وه، بوونى میدیاى سه‌ربه‌خۆ و زه‌مینه خۆشکردن بۆ نه‌شونماکردنى به بێ فشار‌و هه‌ره‌شه و به‌ربه‌ستدانان زۆر گرنگن، جه‌ختده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌کانى پێشوومان که "به‌بێ میدیاى ئازاد و کاراکردنى پرۆسه‌ى ره‌خنه‌گرتن و چاودێری، ده‌سه‌ڵاتى سته‌مکارى شوێن به دیموکراسیه‌ت لێژده‌کات".
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که" سه‌ربارى هه‌وڵى زۆر‌و فشارى مه‌ده‌نى له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه تا ئێستا هه‌رێمى کوردستان و عیراق ژینگه‌یه‌کى له‌باره بۆ ده‌ربازبونى کاره‌کته‌ره‌کانى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به میدیاکاران، وه‌ک چۆن بکوژانیش ده‌ستى یاسا نایانگاتێ".
ده‌شڵێت: "سۆرانى مامه‌مه حه‌مه، سه‌رده‌شت عوسمان، کاوه گه‌رمیانی، مامۆستا عه‌بدولستار، ئه‌رکان شه‌ریف، ویدات حسێن، نمونه‌ى زه‌قى ئه‌و قوربانیانه‌ن، که بکه‌ران یان پلانداڕێژه‌رى ئه‌م تاوانانه، نه‌ناسراون یان ناسراون و به ئازادانه له‌ناوماندان و ده‌سه‌ڵاتى یاسا له‌به‌رده‌میان لاوازه".
