خۆڵبارین ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ به‌رده‌وام ده‌بێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم پێشبینییه‌کانى که‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ى شاره‌کانى هه‌رێمى راگه‌یاند و جه‌ختیکرده‌وه، بۆ سبه‌ینێ له به‌شێک له شاره‌کانى هه‌رێم ئه‌گه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى تۆز و خۆڵ هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 5ى ئایارى 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم بڵاویکردوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، بۆ سبه‌ینێ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت هه‌ندێک جار بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ بروسکه و تاوه باران له‌ناوچه شاخاویه‌کاندا و ئه‌گه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى تۆز وخۆڵ هه‌یه له‌ناوچه کانى باشورى پارێزگادا.
هه‌روه‌ها له سنورى پارێزگاى سلێمانى بۆ ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بونى تۆزوخۆڵێکى چر که پێشبینى ده‌کرێت بۆ کاته‌کانى ئێواره کاریگه‌ریه‌که‌ى که‌مببیته‌وه، بۆ سبه‌ینێش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت که‌هه‌ندێک جار بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى بروسکه و تاوه باران له‌ناوچه جیا جیاکاندا به‌رێژه‌ى زیاتر ناوچه‌شاخاویه‌کاندا و ئه‌گه‌رى به‌رزبونه‌وه‌ى تۆز وخۆڵ هه‌یه له‌کاته‌کانى دوایى نیوه‌ڕۆدا تاکو کاته‌کانى ئێواره.
هاوکات له سنورى پارێزگاى دهۆک، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، سبه‌ینێش ئاسمان نیمچه هه‌ورده‌بێت هه‌ندێ جار ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ل بروسکه و تاوه باران له زۆربه‌ى ناوچه‌کانى پارێزگادا.
به‌پێى پێشبینییه‌کان ئه‌مڕۆ له پارێزگاى که‌رکوک ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، بۆ سبه‌ینێش ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆز‌و خۆڵ له‌کاته‌کانى دوایى نیوه‌ڕۆدا.
سه‌باره‌ت به که‌شوهه‌واى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، که‌شناسى هه‌رێم ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بونى تۆزوخۆڵێکى به‌هێز کاته‌کانى ئێواره کاریگه‌رى لاواز ده‌بێت، بۆ سبه‌ینێش ئاسمان نیمچه هه‌ورده‌بێت هه‌ندێک جار بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ بروسکه و تاوه باران له‌کاته‌کانى ئێواره له‌ناوچه شاخاویه سنوریه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاکه‌دا.
