ره‌وتى سه‌در له‌رێگه‌ى پرۆژه‌ یاسایه‌که‌وه‌ گورزى خۆى ده‌وه‌شێنێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌ ره‌وتى سه‌در پرۆژه‌ یاساى  به‌تاوان هه‌ژمارکردنى ئاسایکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌باته‌ په‌رله‌مانه‌وه‌و گورزى خۆى ده‌وه‌شێنێت و ده‌یه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه‌ شیعه‌کان کۆبکاته‌وه‌ بۆ ئاماده‌بوون له‌ په‌رله‌ماندا.

ڕه‌سوڵ عه‌بدولجه‌بار حلفى ئه‌ندامى ره‌وتى سه‌در له‌ په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"له‌دواى پشوه‌کانى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه‌، په‌رله‌مان کاروبارى لیژنه‌کان و ئه‌ندامه‌کان ته‌واو ده‌کات و ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش به‌ مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى یاسادانان کۆتایى پێدێت".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"گرنگترین پڕۆژه‌یاسا که‌ ڕه‌وتى سه‌در پاڵپشتى ده‌کات پرۆژه‌یاساى به‌تاوان هه‌ژمارکردنى ئاساییکردنه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ى ئیسرائیل و له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ ده‌ست به‌هه‌نگاوه‌کان ده‌که‌ین".
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ له‌ یه‌که‌م دانیشتنى دواى پشووى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا پرۆژه‌یاساکه‌ ده‌خرێته‌به‌رده‌ست و دواى خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م، ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت و په‌سه‌ند ده‌کرێت.

ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ چه‌ند وڵاتێکى عه‌ره‌بى رێککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌نجام داوه‌ له‌بوارى ئابوورى و بازرگانى و په‌یوه‌ندییه‌کانیان ئاسایی کردووه‌ته‌وه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار