راوێژکارێکى کازمى: داهاتى ئه‌مساڵى عێراق ده‌گاته‌ 150 ملیار دۆلار

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 ڕاوێژکارێکى دارایى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان زیاد بکرێت، داهاتى عێراق بۆ ئه‌مساڵ  150 ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ى ئایارى 2022مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له‌ لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیـدا رایگه‌یاند که‌ خوێندنه‌وه‌ و پێشبینى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌یه‌ که‌ عێراق له‌مساڵدا داهاتى گشتى به‌راورد به‌ ساڵانى رابردوو به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو تێپه‌ڕێنێت، ئه‌ویش به‌ڕه‌چاوکردنى داهاتى نه‌وت و نانه‌وتى فیدڕاڵی. 

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ڕێژه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى خاوى ڕۆژانه‌ى عێراق به‌ سێ ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل  بخه‌مڵێنێت، تێکڕاى نرخى ساڵانه‌ش بۆ هه‌ر به‌رمیلێک 104 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک دیاریده‌کرێت، کۆى گشتى داهاته‌که‌شى 8-10 ملیار دۆلاردا ده‌بێت.

هاوکات له‌باره‌ى کۆى داهاته‌وه‌ ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان زیاد بکرێت، ئه‌وا کۆى داهاتى فیدڕاڵى ده‌توانێت به‌ ئاسانى تا کۆتایى ئه‌مساڵ 150 ملیار دۆلار تێپه‌رێنێت.

پێشتر سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى پێشبینیکرد، عێراق له‌ ساڵى 2022 و دواى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت داهاته‌ گشتیه‌کانى خۆى تێپه‌ڕێنێت بگاته‌ 149 ملیار دۆلار.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار