له‌هه‌رێمى کوردستان پله‌کانى گه‌رما داده‌به‌زێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاراز جه‌بار، شاره‌زاى که‌شناسى ده‌ڵێت سبه‌ینێ ئاسمانى ھه‌رێم به زۆرى نیمچه ھه‌وراوى ده‌بێت له‌کاته‌کانى نیوه‌ڕۆ تا ئێواره له زۆربه‌ى ناوچه‌کاندا ئه‌گه‌رى بارانبارینى پچر پچر هه‌یه‌و پله‌کانى گه‌رما نزمده‌بێته‌وه.
ئاراز جه‌بار، شاره‌زاى که‌شناسى بڵاویکردوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامى زیادوونى کاریگه‌رى بارسته ھه‌واى سارد و شێدارى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر که‌شى ناوچه‌کانمان سبه‌ینێ شه‌مه 7ى ئایارى 2022، ئاسمانى ھه‌رێم به زۆرى نیمچه ھه‌وراوى ده‌بێت له‌کاته‌کانى نیوه‌ڕۆ تا ئێواره له زۆربه‌ى ناوچه‌کاندا ئه‌گه‌رى بارانبارینى پچر پچر و ھه‌ندێک ناوچه‌ش ئاستى بارانه‌که به‌خوێ ده‌بێت و ھه‌وره تریشقه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت ، پله‌کانى گه‌رما به‌راورد به ئه‌مڕۆ به‌رێژه‌ى پێنج تا شه‌ش پله‌ى سیلیزى دیکه نزمده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که له‌سه‌نته‌رى پارێزگاکانى ھه‌رێم پله‌کانى گه‌رما به‌م شێوه‌یه ده‌بێت ( سلێمانى 17-11 ، ھه‌ولێر 18-13 پله ، دھۆک 18-12 پله ، ھه‌ڵه‌بجه 23-14 پله ، که‌رکوک 21-16 پله له‌ناوچه‌کانى گه‌رمیان 26-17 پله ، له سنورى ئیداره‌ى راپه‌رین 18-13 پله ئه‌بێت ، له سنورى ئیداره‌ى سۆران 16-12 پله.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم رایگه‌یاندبو، ئه‌مڕۆ هه‌ینى ئاسمانى هه‌رێم نیمچه هه‌ور بێت و هه‌ندێک کات ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو، له کاته‌کانى دواى نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌دا ئه‌گه‌رى تاوه بارانى به لێزمه هه‌یه له ناوچه شاخاویه‌کانى دهۆک و هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕین.
