گه‌ریلا گورزى قورس له سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌دات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چالاکییه‌کى گه‌ریلاکانى کوردستاندا له زاپ، سێ داگیرکه‌رى سوپاى ئه‌ردۆغان سزادراون و داگیرکه‌رێکیش بریندار بووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى ئایارى 2022، له ڕاگه‌یه‌ندراوى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه‌دا هاتووه:" له دژى هێرشى داگیرکارى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر، به‌رخودانى هێزه‌کانمان به گیانى جه‌نگاوه‌رانى ئاپۆیى بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه، گه‌ریلاکان له‌ناو دژوارترین بارودۆخدا خۆڕاگریى ده‌که‌ن و گورزى قورس له سوپاى داگیرکه‌رى تورک ده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که ڕۆژى ٥ى ئایار، له گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى کوڕه‌ژارۆ له زاپ، له ده‌وره‌به‌رى به‌ره‌کانى شه‌ڕ له گردى شه‌هید هارون، هێزه‌کانى گه‌ریلا له داگیرکه‌رانیان داوه و له ئه‌نجامدا داگیرکه‌رێک کوژراوه و یه‌کێکى دیکه‌ش بریندار بووه.
هه‌روه‌ها له ڕۆژى ٥ى ئایار، له گردى شه‌هید ئارمانج له گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى چیاشێر، هێزه‌کانى گه‌ریلا دوو جار چالاکیى نیشانگره‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامدا دوو داگیرکه‌ر کوژراون.
هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که سوپاى داگیرکه‌رى تورک له‌دژى گۆڕه‌پانه‌کانى به‌رخۆدان که سه‌نگه‌رى شه‌ڕیان تێدایه "چه‌کى کیمیایى" به‌کارده‌هێنێت و به‌و جۆره تاوانى شه‌ڕ ئه‌نجام ده‌دات.
له 15ى نیسانه‌وه‌و به‌تایبه‌ت له‌کاتژمێر 9ى شه‌وى 17ى نیسان له‌ژێر ناوى"ئۆپه‌راسیۆنى قوفڵ" سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان هێرشى کردووه‌ته سه‌ر پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) و گه‌ریلاکانیش به توندى وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
