به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سنون بۆ هاوڵاتى: شه‌نگالییه‌کان بوونى سوپاى عێراق ره‌تده‌که‌نه‌وه
"هاتوون به زۆر رێککه‌وتنى به‌غداو هه‌ولێر به‌سه‌ر خه‌ڵکدا جێبه‌جێ بکه‌ن"

3 ساڵ لەمەوپێش
عه‌مار عه‌زیز
دانیشتووانى کۆمه‌ڵگاى دووگرێ، رێگاى سه‌ره‌کى نێوان ناحیه‌ى سنون و دوگرێیان گرتووه‌و رێگه ناده‌ن سوپاى عێراق له‌ناوچه‌که‌یاندا بێت و ده‌ڵێن:" شه‌نگال پێویستى به سوپاى عێراق نییه".
ئه‌مڕۆ 6ى ئایارى 2022، دانیشتووانى کۆمه‌ڵگاى دووگرێ رێگاى سه‌ره‌کێ نێوان دووگرێ و ناحیه‌ى سنونیان داخست ئه‌وه‌ش به‌هۆى بوونى سوپاى عیراق له‌ناوچه‌که‌یاندا.
سه‌عید قاسم، خه‌ڵکى کۆمه‌ڵگاى دوگرێ و بۆ هاوڵاتى بێزارى خۆى نیشاندا له‌بوونى هێزه چه‌کاره‌کان و وتى:" رێگاى سه‌ره‌کى نێوان دووگرێ و ناوه‌ندى ناحیه‌ى سنونمان داخستووه، ئه‌مه‌ش له دژى هێزى چه‌کدار نامانه‌وێت هیچ هێزێکى چه‌کدار له ناوه‌ندى دوو گرێ دا بمێنێت، تا ئه‌م هێزانه لێره بن شه‌ر و ئاڵوزى به‌رده‌وام ده‌بن و خه‌ڵک ئاواره‌ى دهۆک ده‌بێته‌وه"
هاوکات، خودێدا چوکی، به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سنون له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت"پشتگیرى له داواکارى خه‌ڵکى دووگرێ ده‌که‌ین، ئێمه‌ش نامانه‌وێت هیچ هێزێک چه‌کدارى به‌تایبه‌ت سوپا له دوگرێ دا بمێنێت".
ناوبراو وتیشى:" تا سوپا لێره نه‌بوو خه‌ڵک هیچ کێشه‌ى نه‌بوو، ئه‌م سوپایه هاتووه تا رێککه‌وتنى به‌غدا و هه‌ولێر به زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵک جێبه‌جێ بکات"
