عه‌لى حه‌مه ساڵح: بزانن ده‌یانه‌وێ چى تر له سلێمانى بکه‌ن
"کۆمپانیایه‌ک کامێراى تیژره‌وى له‌هه‌موو شه‌قامه‌کان داده‌نێت و بزانه چه‌ند داهاتى ده‌ست ده‌که‌وێت"

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌لى حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاشکراى کرد که ئه‌و کۆمپانیاى ٢٢٥ کامێراى دیاریکردنى تیژڕه‌وى له ئیداره‌ى سلێمانى داده‌نێ، له گیرفانى خه‌ڵکى ئه‌م سنوره 403 ئۆتۆمبیلى کیلۆمه‌تر سفرى داوه و زۆرینه‌ى بۆ دهۆک و هه‌ولێره.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى ئایارى 2022، ئه‌و په‌رله‌مانتاره له یه‌که‌م کۆمێنتى خۆى له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تیى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبوک ئه‌م ناونیشانه‌ى "بزانن ده‌یانه‌وێ چى تر له سلێمانى بکه‌ن!" داناوه.
عه‌لى حه‌مه ساڵح ده‌شڵێت:" ئه‌م کۆمپانیایه ده‌ڵێ: (53 ملیار دینار) خه‌رجده‌که‌م له دانانى 225 کامێراى دیاریکردنى تیژڕه‌وى له سنورى ئیداره‌ى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان به سیستمى پۆینت تو پۆینت، واته: نێوانى کامێراکانیش هه‌ر کامێرایه!".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" که له‌م سنوره 545 ئۆتومبیل هه‌یه‌و مانگى جارێک به‌تێکڕا به‌ربکه‌ویت 38 ملیار داهاته.. کۆمپانیا ٧٠٪ى داهات ده‌بات تا پاره‌ى خۆى وه‌رده‌گرێت.. دواتر تاوه‌کو 15 ساَ له‌سه‌دا 20% داهات بۆ ئه‌وه..ئه‌م گرێبه‌سته‌ش له ئێستادا ته‌نیا بۆ سنورى ئیداره‌ى سلێمانیه!".
په‌رله‌مانتاره‌که‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌م براده‌رانه‌ى سلێمانى زۆر هه‌وڵیانداوه ڕه‌زامه‌ندى حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ده‌ست بهێنن.. ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ند بون. له‌به‌رامبه‌ردا (٤٠٣ ئۆتۆمبیل) ى سفر کیلۆمه‌تر بکڕدڕێ بۆ سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆک.. واته:" له‌سه‌ر حسابى داهات و گیرفانى خه‌ڵکى سلێمانى ده‌بێت ئۆتۆمبیل بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ له هه‌موو شاره‌کان بکڕدڕێ، ئه‌مه‌ش دۆخى خه‌ڵکى سلێمانی".
هاوکات عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که" به‌پێى خاڵى هه‌شته‌م له گرێبه‌ست.. مانگانه خه‌ڵک چه‌ند سزا بدرێت.. خه‌ڵکیش نه‌چێت پاره‌که بدات.. ده‌بێت له داهاتى سلێمانى حکومه‌ت پاره‌ى ئه‌و کۆمپانیا بدات".
به‌پێى لێکدانه‌وه‌ى عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌گه‌ر له مانگێک به به‌هاى 30 ملیار دینار سزاى خه‌ڵک درابێت.. پشکى کۆمپانیا 21 ملیار دیناره! ئه‌گه‌ر خه‌ڵک نه‌چوو مامه‌ڵه بکات و پاش سزاکه ڕاسته‌وخۆ پاره بدات.. ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم له داهاتى سلێمانى ئه‌و 21 ملیار دیناره بدات!
"حاڵى موچه‌و ده‌رمان و خزمه‌تگوزارى له‌م سنوره زۆر جوانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن: داهات نیه! با ئه‌مه‌شى بێته سه‌ر!"، عه‌لى حه‌مه ساڵح وا ده‌ڵێت.
