‌تاى خوێن به‌ربوون جێگه‌ى کۆرۆنا ده‌گرێته‌وه‌؟

ته‌ندروستى عێراق: هه‌شت حاڵه‌تى مردن و 40 توشبووى تاى خوێنبه‌ربون تۆمارکراون

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند، تائێستا هه‌شت حاڵه‌تى مردن و 40 توشبوى تاى خوێنبه‌ربون له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا تۆمارکراون.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى ئایارى 2022، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه‌ که‌ له‌م کاته‌دا 40 توشبوى تاى خوێنبه‌ربون له‌ عێراق تۆمارکراون که‌ زیاتر له‌ نیوه‌یان له‌ پارێزگاى زیقار بون.
هه‌روه‌ها هه‌شت حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ تۆمارکراون که‌ پێنج حاڵه‌تیان له‌ زیقار بون.

هاوکات ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که‌ وه‌زاره‌ته‌که‌یان چاودێرى هه‌مو حاڵه‌تێکى توشبون و گومانلێکراوانى نه‌خۆشییه‌که‌ ده‌کات، له‌م کاته‌شدا وه‌زاره‌ته‌که‌یان تاقیگه‌ى پزیشکى تایبه‌ت به‌ دیاریکردنى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى هه‌یه‌، "ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌که‌ش له‌ سه‌ره‌تادا دیاریبکرێت چاره‌سه‌ره‌که‌ى ئاسانتر ده‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر خوێن له‌ژێر پێستیدا بڵاوبوبێته‌وه‌ به‌هۆى دره‌نگ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ری، ئه‌گه‌رى مردنى زیاتره‌".

نیشانه‌کانى تاى خوێنبه‌ربون بریتین له‌ دڵ تێکهه‌ڵاتن و رشانه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئازارى جومگه‌کان، سکچون، تا، هیلاکى و لاوازی، هه‌روه‌ها چه‌ند نیشانه‌یه‌کى نه‌خۆشییه‌که‌ ده‌ریده‌خات که‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى توشبوه‌که‌ هه‌یه‌، له‌وانه‌ خوێنبه‌ربونى ژێر پێست، دروستبونى کێشه‌ له‌ ده‌ماغ، بێهۆشبون، له‌کارکه‌وتنى گورچیله‌، دروستبونى کێشه‌ى هه‌ناسه‌دان و له‌کارکه‌وتنى جگه‌ر.

هێشتا حاڵه‌ته‌کانى کۆرۆنا له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستان نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستى سفر، نه‌خۆشى خوێنبه‌ربوون رووى له‌ عێراق کردووه‌و یه‌کێک له‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ پارێزگاى که‌رکوک بووه‌و ته‌مه‌نى 47 ساڵ بووه‌و پیشه‌ى قه‌ساب بووه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار