یه‌په‌گه؛ ئاماده‌یى خۆى نیشاندا بۆ پاراستنى شه‌نگال

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند:"قبوڵى ناکه‌ین جارێکى دیکه شه‌نگال ڕووبه‌ڕووى هێرشێکى نوێ ببێته‌وه و له‌هه‌ر چرکه ساتێکدا ئاماده‌ین بیپارێزین".
سیامه‌ند عه‌لی، به‌رپرسى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى یه‌په‌گه له میانى چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ ئاژانسى هاوار ده‌رباره‌ى ئه‌و رووداوانه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووى شه‌نگال، ڕایگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر هێرشێکى نوێ بکرێته سه‌ر شه‌نگال، ئه‌وا یه‌کینه‌کانمان ئاماده‌ن وه‌ڵامى داواکاریى خه‌ڵکى شه‌نگال بده‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له ئێستادا سوپاى عێراق و په‌ده‌که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر شه‌نگال و ده‌یانه‌وێت بيخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیانه‌وه و له‌ژێرده‌ستى هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال و خۆبه‌رێوه‌به‌ریى شه‌نگال ده‌ربهێنن و له‌و هێرشانه‌یاندا چه‌کى قورسیان به‌کارهیناوه".
ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که "مێژوو شاهیدى ئه‌وه ده‌دات که له‌کاتى هێرشى چه‌کدارانى داعشدا هێزه عێراقییه‌کان و پارتى له شه‌نگال چۆن چۆنى هه‌ڵهاتن و ئه‌و خه‌ڵکه‌یان له‌نێو چنگى داعشدا به‌ته‌نیا هێشتنه‌وه و بوونه هاوبه‌شى تاوانه‌کانى داعش".
سیامه‌ند عه‌لى که خۆى یه‌کێک بووه له‌و شه‌ڕڤانانه‌ى له‌کاتى هێرشى 3ى ئابى 2014ى داعش چووه‌ته شه‌نگال و وتی:" ئێمه بۆچى ڕوومان له شه‌نگال کرد؟ یه‌که‌م؛ به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌له پارچه‌یه‌کن له گه‌لى کورد و پاڵشتمانن، دووهه‌م؛ ئێمه داعشمان باش ده‌ناسی، چونکه ئه‌و بچوونایه‌ته هه‌رکوێ کۆمه‌ڵکۆژییان ئه‌نجامده‌دا، ئێمه نامانه‌وێت شه‌نگال شکستبهێنێت، چونکه شه‌نگال ناوه‌ندێکى بنه‌ڕه‌تیى و مێژوویى گه‌لى کورده و مێژوویه‌کى هه‌زاران ساڵه‌ى هه‌یه".
