له‌هه‌ولێر ژوورى عه‌مه‌لیات بۆ رووبه‌ربونه‌وه‌ى تاى خوێنبه‌ربوون پێکده‌هێندرێت
ته‌ندروستیى هه‌ولێر: منداڵێک به گومانى تاى خوێن به‌ربوون له‌نه‌خۆشخانه‌دایه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر رایگه‌یاند، ته‌نیا منداڵێک که گومانى لێ ده‌کرێت تووشى تاى خوێنبه‌ربوون بوبێت داخڵى نه‌خۆشخانه کراوه‌و له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدایه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ى ئایارى 2022، دلۆڤان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "منداڵێکى ته‌مه‌ن دوو ساڵ که له ناوه‌ڕاستى عێراقه‌وه هاتووه، گومانده‌کرێت هه‌ڵگرى تاى خوێنبه‌ربوون بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له نه‌خۆشخانه‌یه و له لایه‌ن پزیشکه‌وه چاودێریى ده‌کرێت و سامپڵى خوێنى لێ وه‌رگیراوه."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌به سه‌رپه‌رشتى پارێزگارى هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک کراوه بۆ رێگریکردن له‌و نه‌خۆشییه، هه‌ر یه‌که له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتیرنهرى و سامانى ئاژه‌ڵ و ته‌ندروستیى هه‌ولێر تێیدا ئاماده‌بوون، رێکارى پێویست گیراونه‌ته به‌ر
هاوکات ئه‌وه‌شى باسکرد که ئه‌و منداڵه‌ى که گومانده‌کرێت هه‌ڵگرى نه‌خۆشییه‌که بێت، له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌ڕینه له هه‌ولێر و له ژێر چاودێرى پزیشکیدایه و له نه‌خۆشانى دیکه جیاکراوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت، "منداڵه‌که ته‌مه‌نى دوو ساڵ و نۆ مانگه".
تاى خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌کى ڤایرۆسى هاوبه‌شه له‌نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵداو له‌ڕێگه‌ى گه‌نه‌وه بۆ ئاژه‌ڵ ده‌گوازرێته‌وه و له‌وێشه‌وه بۆ مرۆڤه‌کان.
تاى خوێنبه‌ربوون سه‌ره‌تا له پارێزگاى زیقارى باشوورى عێراق بڵاوبووه‌وه‌و دوێنێ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق گیان له‌ده‌ستدانى هه‌شت که‌سى به‌تاى خوێن به‌ربوون راگه‌یاند و 40 که‌سى دیکه‌ش له نه‌خۆشخانه‌کاندا له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدان.
یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه له پارێزگاى که‌رکوک بووه‌و ته‌مه‌نى 47 ساڵ بووه‌و پیشه‌ى قه‌ساب بووه.
