مانگرتن لە زانکۆی سلێمانی بەردەوامە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ بۆ رۆژی دووەم مانگرتن و خۆپیشاندانی بەشێك لە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی بەهۆی پێنەدانی موچەكانیانەوە لە هەردوو كەمپی كۆن و نوێی زانكۆی سلێمانی بەردەوامە.
هاوكات، بەشێك لە ژینگە پارێزانی رانییە بەهەمان هۆكار بەردەوامن لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان.
ئەمڕۆ دوو شەممە ٩ی ئایار، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی لە هەردوو كامپی نوێ و كۆنی زانكۆ لەنێو شاری سلێمانی گردبوونەوە و نەچوونە هۆڵەكانی خوێندنەوە.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی ناڕەزایەتی نیشان دەدەن لە بەرامبەر دواكەوتنی مووچەكانیان كە تا ئێستا مووچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی نیسان دەستی پێکردو یەکەم وەزارەت تەندروستی وەریدەگرێت

بابهتی پهیوهندیدار