وەزیری کارەبا باس لە كەمكردنەوەی گازە ژەهراوییەكان دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە كابینەی نۆیەمدا  هەزار و ٩٢٠ مێگاوات كارەبا لە ڕێگەی وێستگە و پڕۆژە ژینگەپارێزەكانەوە بەرهەمهێنراوە لەپێناو كەمكردنەوەی گازە ژەهراوییەكان.

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئایاری 2022 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەندازیار كەمال محەمەد، ساڵح وەزیری كارەبا لە نوسینگەی وەزارەت پێشوازی  لە  عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە و وەفدێكی یاوەری كرد، وەزیری كارەبا باسی لە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی كارەبا و دەستەی ژینگە بۆ كەمكردنەوەی گازە ژەهراوییەكان كرد.

وەزیری كارەبا رایگەیاند "وەزارەتی كارەبا لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا توانیویەتی هەزار و ٩٢٠ مێگاوات كارەبا لە ڕێگەی وێستگە و پرۆژە ژینگەپارێزەكانەوە بەرهەم بێنێت."

لەئێستادا كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەگاتە سێ هەزارو 525 مێگاوات كارەبا و لەو ژمارەیەش پڕۆژە ژینگەپارێزەكانی كارەبا لە 39% ی كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم پێك دەهیێنن

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار