بارزانی لە کۆبونەوەیەکی یەکلاکەرەوەدایە لەگەڵ حەلبوسی و کوتلەی سەدر

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام لەگەلچ محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر لە سونەکان و سەرۆکی کوتلەی سەدر لەکۆبونەوەیەکی یەکلاکەرەوەدایە.

ئەمڕۆ وەفدێكی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی كە پێكهاتبوون لە مەحەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە و حەسەن عەزاری سەرۆكی كوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر.

بارزانی لەکۆبونەوەی لەگەڵ سونەکان و سەدرییەکان تاوتوێی دۆخی سیاسی  عێراق و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و دەستپێشخەرییەكانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەکات.

لە كۆبوونەوەكە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی و رێبەر ئەحمەد كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بەشدارن.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی كۆبوویەوە و بڕیاریدا هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی كۆببنەوە بۆ ئەوەی هەوڵی راستەڕێكردنی پرۆسەی سیاسی عێراق و كردنەوەی گرێكوێرەكان بدەن.

هاوکات، بەنگین ریکانی، وەزیری پیشووی ئاوەدانکردنەوەی عیراق ئەوەی دووپاتکردووەتەوە کە مەسعود بارزانی دەستپێشخەری بۆ چارەسەری پێكهێنانی حکومەتی عێراق هەیە


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار