عەبدولستار مەجید بڕیارێكی دڵخۆشكەر دەخاتەروو

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان بڕیارێكی دڵخۆشكەر دەخاتەروو.
عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان لە فەیسبووكی خۆی بڵاویكردەوە، حكومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ ئەمساڵ نرخی كڕینەوەی گەنمی جوتیاران بەرز بكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەر تۆنێك گەنم بە ٧٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران بكرێتەوە.
هاوکات ئەوەشی بە "بڕیارێكی دڵخۆشكەر" بۆ جوتیاران و تەواوی خەڵكی عێراق وەسف دەکات.
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق نرخی كڕینی گەنم لە جوتیاران بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرز دەكاتەوەو بۆ هەر تۆنێك ٧٥٠ هەزار دیناری دیاریكردوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ لەراگەیەنراوێكدا عەلا جبوری وەزیری كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند:" بە مەبەستی زیادكردنی سەركەوتنەكانی وەرزی بە بازاڕكردنی بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی جوتیارانی وڵات، بڕی ٥٠٠ ملیار دیناریان بۆ شایستە داراییەكانی جوتیاران تەرخانكردووە".
